نەجوا کەرەم کلیپێکی دیکەی لەسەر شەقام بڵاوکردەوە

خەندان لایف

نەجوا کەرەم بۆ دوەمین جار کلیپێکی دیکەی خۆی لەسەر شەقام بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندی لوبنانی "نەجوا کەرەم" نوێترین کلیپی خۆی لەسەر شەقام بڵاوکردەوە بە ناوی "بعشق تفاصیلك"، تێکستەکەی لەلایەن "ئەحمەد ماضی"، ئاوازەکەی لەلایەن "عادل عێراقی" دانراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "ولید ناصیف" بۆکراوە.

لە چەند مانگی رابردو "نەجوا کەرەم" بە هەمان شێوە کلیپێکی بڵاوکردەوە لەسەر شەقام بەناوی "ملعون ابو العشق" زیاتر 71 ملیۆن بینەری تێپەڕاند، ئەم کلیپەشی لەسەر هەمان شێواز بەرهەم هێنایەوە.

نەجوا کەرەم لە ساڵی 1966 لە لوبنان لەدایک بوە، بەشی فەلەسەفەی خوێندوە، لە منداڵیەوە خولیای گۆرانی وتنی هەبوە، لە ساڵی 1989 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردەوە، ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد، لە ئێستادا هەوادارێکی زۆری هەیە لە رۆژهەلاتی ناوراستدا.

 

ئه‌م بابه‌ته 31387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP