هەندێک تێبینی بۆ ئەو دایکانەی منداڵەکانیان لە قوتابخانەن


خەندان لایف

کاتێک قوتابخانە دەستپێدەکاتەوە ئەرکی دایکان زیاتر دەبێت و زیاتر هەست بە ماندوبون دەکەن، بۆیە پێوست دەکات پلانێک بۆ ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانەت دابنێیت بۆ ئەوەی کارەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، ماڵپەری fustany هەندێک تێبینی بۆ ئەو دایکانە بڵاوکردوەتەوە کە منداڵەکانیان دەچنە قوتابخانە.

یەکەم: ماڵەکەت رێکبخە، پێش دەستپێکردنەوەی قوتابخانە خاوێنی بکەرەوە، بەتایبەت ئەو دایکانەی لە دەرەوەی ماڵ کاردەکەن، بۆ ئەوەی لەکاتی دەستپێکردنەوەی قوتابخانە کە سەرقاڵیت کێشەی خاوێنکردنەوەی ماڵت نەبێت.

دوەم: پێش دەستپێکردنەوەی قوتابخانە هەمو کەلوپەلەکان بۆ منداڵەکەت بکڕە، رێکیان بخە.

سێیەم: خشتەی رۆژانەی بۆ دابنێ، کاتی یاریکردن و وانە خوێندنی بۆ جیا بکەرەوە، کات بۆ کۆبونەوەی خێزانەکەتان تەرخان بکە.

چوارەم: کاتی نوستنی خۆت و منداڵەکەشت رێکبخە، رێگە مەدە شەوان تا درەنگ بمێنێتەوە.

پێنجەم:
شەوان پێش نوستنی منداڵەکەت دڵنیابەرەوە لەوەی منداڵەکەت هەمو ئەرکەکانی ماڵەوەی ئەنجام داوە.

شەشەم: بەیانیان پێش منداڵەکانت لەخەو هەڵبسە، خوانی بەیانیان بۆ ئامادە بکە، بۆ ئەوەی بە برسێتی نەڕۆن بۆ قوتابخانە.

حەوتەم: پلان بۆ خواردنی رۆژانەیان دابنێ، رێگە مەدە منداڵەکەت خواردنی دەرەوە بخوات، لە ماڵەوە ئەو خواردنەی بۆ ئامادە بکە کە ئارەزوی دەکات بۆ ئەوەی بیبات بۆ قەتابخانە.

هەشتەم: دڵنیابەرەوە لەوەی هەندیک کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت، راستە لەکاتی دەستپێکردنەوەی قوتابخانە ئەرکەکانت زیاتر دەبن، بەڵام گرنگە خۆت فەرامۆش نەکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 8940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP