دەرمانەکانی کێش دابەزاندن چەند مەترسیدارن؟


خەندان لایف

زۆرێک لەو کەسانەی گرفتی زیادەی کێشیان هەیە بەمەبەستی خێرا دابەزینی کێشیان پەنا بۆ بەکارهێنانی دەرمانە کیمیاییەکان دەبەن، هەندێکیان لە شێوەی حەپدان، هەندێکیان لە شێوەی خواردنەوەکان، بەڵام ئەم پێکهاتانە چەندین کاریگەری لاوەکیان هەیە لەسەر جەستەو مەترسی توشبون بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکەن.

بە پێی هەواڵی ماڵپەری  metroی بریتانی دەرمانەکانی کێش دابەزاندن دەبنە هۆی دروستبونی سەرئێشە، دڵتێکەڵهاتن، هەروەها سستی جگەر، زۆرجاریش دەبێتە هۆی مردن، بە پێی توێژینەوەکان دابەزینی نیو کیلۆ لە ماوەی هەفتەیەکدا بە راھێنان و سیستمی خۆراکی تەندروست زۆر تەندروستترە لە دابەزینی 3 کیلۆ لە هەفتەیەکدا بە بەکارهێنانی دەرمانە کیمیاییەکان.

هەروەها لە توێژینەوەیەک کە ساڵی پار ئەنجامدرا، دەرمانەکانی کێش دابەزاندن دەبنە هۆی تێدانی هۆڕمۆنەکانی جەستە، کە زۆرجار کاریگەریەکەی پێچەوانە دەبێتەوەو کێش زیاد دەکات، کاریگەریەکانی دەرمانەکانی کێش دابەزاندن لەسەر تەندروستی بریتین لە:

یەکەم: دەبنە هۆی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ.

دوەم: دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

سێیەم:
ناڕێکی لە سیستمی خەو دروست دەکات و دەبێتە هۆی کەم خەوی.

چوارەم: کێشە لە گورچیلەکان دروست دەکات.

پێنجەم: زیان بە جگەر دەگەیەنێت.

شەشەم: دەبێتە هۆی سکچون.

حەوتەم: باری دەرونی کەسەکە تێکدەدات و دەبێتە هۆی تورەبون.

هەشتەم: ریخۆڵەکان تۆشی خوێنبەربون دەبن.

ئه‌م بابه‌ته 7855 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP