بەم شێوازانە شێرپەنجە لەخۆت دوربخەرەوە


خەندان لایف

نەخۆشی شێرپەنجە لەنەخۆشییە مەترسیدارەکانە کەجێی ھەڕەشەیە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی و ھۆکارەکەشی هەندێک جار بۆماوەیی و زیادبونی تەمەنە، هەندێک جاریش نەگرتنەبەری سیستمی خۆراکی ھاوسەنگ و کاریگەری خۆراکیی و چەندینی ترە، ماڵپەری mirrorی بریتانی چەند شێوازێکی بڵاوکردوەتەوە کە مەترسی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە.


یەکەم: هەمیشە پێبکەنە
هەمیشە وتراوە کە پێکەنین باشترین دەرمانە، لە نوێترین توێژینەوەدا راستی ئەم وتەیە سەلمێندراوە، کە پێکەنین هۆڕمۆنی سترێس کەم دەکاتەوەو بەرگری لەش بەهێزدەکات.

دوەم: کەمکردنەوەی مادە کحولیەکان
مەترسی شێرپەنجەی جگەر، دەم، گەرو کەم دەکاتەوە، بەرێژەی %10 ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی سنگ ناهێڵێت.

سێیەم: کات بۆ رۆیشتن تەرخان بکە
زۆرێک لە خەڵکی بە درێژایی رۆژ دادەنیشن خۆیان بە بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر سەرقاڵ دەکەن، بەلام لەراستیدا زۆر مەترسیدارە، بۆ هەر دوکاتژمێر دانیشتنێک ئەگەری %10 شێرپەنجە زیاد دەبێت، بۆیە باشترە بەیانیان وەرزش بکرێت، رۆژانە کات بۆ رۆیشتن بەپێ تەرخان بکرێت.

چوارەم: خواردنی شیرینی کەم بکەرەوە
بەپێی تویژینەوەکان بەرزبونی ئاستی شەکر لە جەستەدا دەبێتە هۆی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

پێنجەم: کێشیت ئاسایی بکەرەوە
لە بریتانیا زیاتر لە 20 جۆری شیرپەنجە ئەو کەسانە توشبون کە کیشی زیادەیان هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی کێشیان زیادە جەستەیان زیاتر هۆڕمۆنی "ئیسترۆجین، ئینسۆلین" دەردەکات کە هۆکارە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی سنگ، پەنکریاس، ریخۆڵە.

شەشەم: لەکاتی خاوێنکردنەوەی ماڵ دەستکێش بەکاربهێنە
رەنگە وابیر بکەیتەوە ئەگەر ماڵەکەت خاوێن بێت ئەگەری نەخۆشی کەم دەبێتەوە، بەڵام زۆرجار خودی دەرمانە خاوێن کەرەوەکان توشی شیرپەنجەت دەکەن، بۆیە دوربکەوە لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی زۆر کاریگەرن، هەوڵبدە دەستکێش بەکاربهینە.

حەوتەم: رۆژانە پێنج کوپ قاوە بخۆرەوە
لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە رۆژانە خواردنی پێنج کوپ قاوە ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی مێشک بەرێژەی %40 کەم دەکاتەوە بە بەراورد بەو کەسانەی نایخۆنەوە.

هەشتەم: گۆشت لە بەفرگر هەڵمەگرە
ئەو کارلێکەی گۆشت لەگەڵ ئەو پلە گەرمیە بەرزەدا دروستی دەکات مەترسی شێرپەنجە  زیاد دەکات، هەروەها توێژینەوەیەک لە پەیمانگای ئەمریکی ئەوەی سەلماند کە لێنانی گۆشت راستەوخۆ ئەو ئەگەرە کەم دەکاتەوە.

نۆیەم: لە شوێنێکی تەواو تاریک بخەوە
نوستن لە شوێنێکی تەواو تاریک جەستە زیاتر هۆڕمۆنی تەندروستی نوستن دەردەکات کە دەبێتە هۆی کەمردنەوەی ئەگەری شێرپەنجە.

دەیەم: رێگەبدە خۆر لێت بدات
رۆژانە 10-15 خولەک رێگەبدە خۆر لە جەستەت بدات، بۆ ئەوەی جەستەت کێشەی کەمی ڤیتامین D نەبێت، خانمان ئەو کاتەی رێژەیەکی باش لە ڤیتامین D لە جەستەیاندا هەیە بە رێژەی %67 ئەگەری شیرپەنجە کەم دەبێتەوە.

یانزەیەم: جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە
رۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، جگە لەوەی یارمەتی دابەزینی کێش و پێستیکی جوان دەدات، ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی میزڵدان کەم دەکاتەوە.

دوانزەیەم: خواردنی چەرەسات
مەترسی شیرپەنجەی میزڵدان، سی، ریخۆڵە کەم دەکەنەوە.

سیانزەیەم: هەندێک سیری زیاتر بەکاربهێنە
لە خۆراکەکاندا زیاتر سیر بەکاربهێنە چونکە رێژەی شێرپەنجەی گەدە کەم دەکاتەوە، سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات بەرامبەر بە شێرپەنجە.

چواردەیەم: هەندێک خۆراک لەناو ساردکەرەوە هەڵمەگرە
ئەو خۆراکانەی لە لەناو ساردکەرەوە هەڵدەگیرێت کەمتر دژی شیرپەنجە دەجەنگن بە بەراورد بەو خۆراکانەی کە ناکرێتەوە ساردکەرەوەوە، باشترە تەماتەو بیبەر لە دەرەوەی سەلاجە هەڵبگریت.

پانزەیەم: سەردانی پزیشکی ددان بکە
رۆژانە ددانت بشۆ، مانگانە سەردانی پزیشکی ددان بکە، بۆ ئەوەی لە هەر نیشانەیەکی شێرپەنجەی دەم، گەرو ئاگاداربیت.

شانزەیەم: دژە خۆر بەکاربهێنە
لە کاتی چونەدەرەوەت دژە خۆر بەکاربهێنە، چونکە زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر مەترسی شیرپەنجە زیاد دەکات

ئه‌م بابه‌ته 25250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP