نیکی میناج وازهێنانی خۆی لەکاری هونەری راگەیاند

خەندان لایف

گۆرانیبێژی راپی ئەمریکی "نیکی میناج" بەوازهێنانە کتوپڕەکەی لە کاری هونەری هەوادارەکانی شۆک کرد.

"نیکی میناج" لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وازهێنانی خۆی لە کاری هونەری راگەیاند و دەێێت، "بڕیارم دا وازبهێنم و خێزان پێک بهێنم، هیوادارم هەوادارەکانم تامردن پاڵپشتم بن، خۆشم دەوێن بۆ هەمو ژیانم".

ئەمە دوای ئەوەهات کە نیکی بڕیاری هاوسەرگیری دا لەگەڵ هاوڕێ کوڕەکەی بەناوی "کێنێس پێتی"، کە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتو ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن.

نیکی میتاج لە ساڵی 1982 لەدایکبوە، ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە لەبواری هونەری دەرکەوتوە، خاوەنی زیاتر لە 15 ئەلبومی گۆرانیە، 422 جار بۆ بردنەوەی خەڵات پاڵێوراوە، لە کۆی هەموی 153 خەڵاتی بەدەست هێناوە. 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 10239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP