سودە تەندروستیەکانی ئاوی جۆ

خەندان لایف

ئاشکرایە جۆ بڕێکی زۆر ڤیتامینات و دژە ئۆکسانی تێدایە کە سودێکی زۆر بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی بەسودە، ماڵپەری medicalnewstoday سودە تەندروستیەکانی خستوەتەڕو.

یەکەم: بەرگری لەش بەهێزدەکات، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشال یارمەتی نەهێشتنی قەبزی دەدات، دەمارەکانی دڵ بەهێزدەکات، رێگرە لە گەشەکردنی نەخۆشیە درێژخایەنەکان.

دوەم:
دەبیتە هۆی دابەزینی رێژەی کۆلیسترۆڵ بەرێژەیەکی هەستپێکراو.

سێیەم:
باڵانسی بەکتریای ریخۆڵە دەکات، بەسودە بۆ ئەو کەسانی رێخۆڵە کوێرەیان هەیە.

چوارەم: رێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت، لە ماوەی 11-14 کاتژمێر ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.

پێنجەم: رێگە نادات هەست بە برسێتی بکەیت و بۆ ماوەیەکی زۆرتر هەست بە تێری دەکەیت، یارمەتی دابەزینی کێشی زیادەی لەش دەدات.

ئه‌م بابه‌ته 5178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP