لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی سۆزداریەوە بە بارودۆخیکی سەختدا تێدەپەڕیت، رێگەبدە دەرفەتەکانی ژیان بە سروشتی بێنە بەردەمت و پەلە مەکە، بورجەکەت ئەمرۆ دەڵێت "ئەگەر ناتوانیت شتی باش بڵێیت کەواتە هیچ شتێک مەڵێ"، باشتر دەبێت ئەگەر ئەمڕۆ کاتەکانت بە تەنها بەسەر بەریت و پلان بۆ تەواوی ئەم هەفتەیەت دابنێیت بۆ ئەوەی کارەکانت بە باشی بەڕێوەبچن.

گا 20\4 - 20\5
پێویستی کەسانی دیکەت پێش پێویستیەکانی خۆت خستوە، پێویستە باڵانسێک لە نێوان خۆپەرستی و خۆنەویستی دابنێیت، خۆت مەکە بە قوربانی بۆ کەسانی دیکە، هەروەها بە تەواوی کەسانی دیکە فەرامۆش مەکە، گرنگی بە پەیوەندیە سۆزداری و کۆمەلایەتیەکانت بدە، ئەمرۆ توانای بەڕێوەبردنی کارەکانت هەیە بە باشی.

دوانە 21\5 - 20\6
لە کێشەکانت رامەکە، بۆ ئەوەی روبەڕوی کێشەی گەورەتر نەبیتەوە، هەوڵبدە چارەسەری کێشەکانت بکەیت بێ ئەوەی ژیانی کەسانی دیکە تێکبدەیت، پێویستە توانای ئەوەت هەبێت بە کەسانی دیکە بڵێیت "نەخێر"، هەمو کەوتنێک بە مانای شکست نایەت، لە ئەنجامی کارەکانت بێهیوا مەبە و زیاتر هەوڵ بدە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هێندە زیادەڕەوی مەکە لە دەستوەردانە ژیانی کەسانی دیکە، باشترە سەرقاڵی ژیانت بیت، لە لایەنی کۆمەڵایەتیەوە پەیوەندیەکانت بەهێزن، پێش ئەوەی دەست بە ئەنجامدانی هەر پرۆژەیەک بکەیت راوێژ بەکەسانی بەئەزمون بکە، لەلایەن دەرونیەوە هەست بە ئارامی دەکەیت و تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە.

شێر 23\7 - 22\8
کەسانێک زۆر ئارەزو دەکەن بتناسن و لەگەڵت ئاشنا ببن، بەڵام پێویستە وریابیت لەوەی کێ هەڵدەبژێریت، ئەم چەند رۆژە زۆر سەرقاڵی کێشەیەکیت و بەردەوام دودڵیت، باشترە کێشەکانت بۆ کەسێکی متمانە پێکراو باس بکەیت و پێکەوە چارەسەری کێشەکان بکەن.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ ئەو هەست و سۆزە بەدەست ناهێنیت کە دەتەوێت، بۆیە رەنگە لەلایەن دەرونیەوە هەست بە نائاسودەیی بکەیت، لە لایەنی پیشەییەوە متمانەت بە تواناکانت هەبێت و رێگای سەرکەوتنت نزیکە، رێگە مەدە ژیانی تایبەتیت تێکەڵی کارەکەت ببێت و کارت تێبکات.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەوڵبدە ئەو کەسانە لە خۆت دورمەخەرەوە کە هەمیشە یارمەتیدەرت بونە، وریابە لەوەی کێ وەکو کەسی نزیکی خۆت دەهێڵیتەوە، ئەمڕۆ کەمێک هەست بە نائاسودەیی دەکەیت بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی لەناو خێزانەکەتدا هەیە، پێویست ناکات هێندە خۆت دودڵ بکەیت، بیر لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بکەرەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هێز و توانایەکی زۆرت هەیە و دەگەیتە بەرزترین پلە، بەڵام بە چەند سەختیەکدا تێدەپەڕیت و رێگری دێتە بەردەمت، بەڵام تواناکانت لەوە زیاترە کە بوەستیت و کۆڵبدەیت، لەلایەنی سۆزداریەوە بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕیت، ژیان کورتە بۆیە هەوڵبدە پەیوەندیەکانت بەهێزبکەیت و دڵی خۆشەویستەکەت لەخۆت رازیبکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
رەنگە ئەمڕۆ هەست بە تەنهایی بکەیت، باردودۆخەکان بەو شێوەیە نیت کە تۆ دەتەوێت، بەڵام ئەمڕۆ بۆ کەسێک دەدوێیت کە دەتوانێت چارەسەری کیشەکانت بکات و لە تەنهایی رزگارت بکات، لە لایەنی کۆمەڵایەتیەوە پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانتەوە بکە لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندیەکان، لە لایەنی تەندروستیەوە گرنگی بە خۆراکی تەندروست بدە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ کەسانێک داوای هاوکاریت لێدەکەن و بە پێی توانا هەوڵبدە هاوکاریان بکەیت، هێندە بە سەختی بیر لە داهاتو مەکەرەوە و بۆ ئێستا بژی، لەلایەنی پیشەییەوە بەرەو پلەی بەرزتر هەنگاودەنێیت و هەمو هەوڵیکی خۆت بەکاربهێنە، گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیەکانتان.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بەرەو قۆناغێکی سەختتر دەڕۆیت لە ژیان و بەهێزتر دەبیت بۆیە خۆتی بۆ ئامادە بکە، کاتێک بەرامبەر بە کەسێک هەست بە نائاسودەیی دەکەت باشترە بەخۆی بڵێیت و لەلای کەسانی دیکە باسی نەکەیت، هێندە سەرقاڵی پیشەکەت مەبە و کات بۆ خێزانەکەت تەرخان بکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
رێگە مەدە قسەی کەسانی دیکە رۆژەکەت تێکبدات، ئەزمونی زۆرت پەیدا کردوە لە ژیان و هەوڵبدە هەمیشە بەکاریان بهێنیت، خۆشەوستەکەت لە پەیوەندیەکەتان نیگەرانە و ترسی لەدەست دانی تۆی هەیە، دڵنیای بکەرەوە لەوەی هەمیشە لەگەڵی دەمێنیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 61694 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP