ھەڵوێست کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

ھونەرمەند و گۆرانیبێژ "ھەڵوێست" نوێترین کلیپی بە ناوی "دۆڕاندمان" بڵاوکردەوە.

ھەڵوێست نوێترین بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "دۆڕاندمان"، تێکستەکەی لەلایەن ھەڵوێست خۆیەوە نوسراوە، کاری میوزیک و ئەڕێنجمێنتەکەی لەلایەن "عەلی شەریف زادە" بۆ کراوە، لەلایەن "ئیلتان نوری" کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

ھەڵوێست رایگەیاند کە ئەم کلیپەی لە ئاستێکی بەرز و دنیاییدایە، گۆرانیەکەی لەدڵی خۆی و بینەرەکانیەوە نزیکە.

ھەڵوێست موحەمەد لەدایکبوی شاری ھەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بە کاری ھونەری کردوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

ئه‌م بابه‌ته 7585 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP