بەم شێوازە تۆنەری سروشتی بۆ پێستت ئامادەبکە


خەندان لایف

تۆنەر یەکێکە لە باشترین بەرهەمەکان بۆ پێست کە دەتوانیت رۆژانە بەکاری بهێنیت و پارێزگاری لە پێستت دەکات، چەندین کێشەی پیست چارەسەر دەکات، دەبێتە هۆی بچوککردنەوە کونیلەکانی روخسار و شێدارکردنەوەی پێست، پیست خاوێن دەکاتەوە، بێگومان زیاتر سودبەخش دەبێت ئەگەر بە شێوەەکی سروشتی ئامادەی بکەیت.

تۆنەری سروشتی بۆ پێستی چەور 
گەلای نەعنا چەندین سودی بۆ پێست هەیە، رێگر دەبێت لە پیربون پێست، چارەسەری ئاوساوی و رەشی ژێر چاو دەکات، شوێنی زیپکە لادەبات و چەوری پێست کەم دەکاتەوە.
- چەند گەڵایەکی نەعنا لەگەڵ دو کوپ ئاو بکەرە سەر ئاگر تا دەکوڵێت.
- گەڵاکان دەربکە و چاوڕێ بکە تا سارد دەبێتەوە.
- پاشان چەند دڵۆپێک لە تێکەڵەکە بکەرە سەر لۆکەیەک و بیدە لە روخسارت.

تۆنەری سروشتی بۆ پێستی ئاسایی
چای سەوز و سرکەی سێو چەندین سود بە پێست دەگەیەنن، دەبێتە هۆی شێداری کردنەوە پێست، پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە، رێگر دەبێت لە چرچی روخسار.
- دو کیسە چای سەوز بکەرە ناو کوپێک ئاو، بیکەرە سەر ئاگر تا دەکوڵێت چاوەڕێبکە تا سارد دەبێتەوە.
- پاشان 1\4 کوپێک سەرکەی سێوی تێکەڵ بکە، و چەند دڵۆپێک بدە لە روخسارت.

تۆنەری سروشتی بۆ پێستی وشک
برنج سوربونەوەی پێست ناهێڵێت کە بە هۆی زیپکەوە دروست بوە، هەروەها پێست جوان دەکات.
- دو کوپ برنج لەگەڵ نیو کوپ ئاوی سارد تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 15 خولەک جێی بهێڵە.
- پاشان برنجەکە بپاڵیوە، ئاوەکەی لە قوتویەک دابنێ و کەوچکێک ئاوی گوڵی تێبکە.
- تێکەڵەکە بە لۆکەیەک بدە لە روخسارت.

ئه‌م بابه‌ته 8944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP