هەندێک بیرۆکە بۆ رێکخستنی ژوری منداڵەکەت

خەندان لایف

منداڵان هەمیشە یاری دەکەن و ژورەکەیان بەردەوام تێکدەچیتەوە، تەنانەت ئەگەر بە باشی بۆی رێکبخەیت، بۆیە پێویست دەکات بەشەکانی ژورەکەی بۆ جیا بکەیتەوە و بە شێوازێک بۆی رێکبخەیت کە بتوانیت بە ئاسانی کۆیبکاتەوە.

یەکەم: چەند بۆکسێکی بۆ بکڕە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلەکانی لە ژورەکەیدا بۆ ئەوەی لە کۆتایی رۆژەکەیدا بتوانێت بە ئاسانی یاریەکانی کۆبکاتەوە.

دوەم: شوێنێک لە ژورەکەیدا تەرخان بکە بۆ پەرتوک، بۆ ئەوەی لە منداڵیەوە لەسەر خوێندنەوە رابهێنرێت.

سێیەم: منداڵان ئارەزوی مەودایەکی فراوان دەکەن بۆ یاری کردن بەشێک لە ژورەکەی تەرخان بکە بۆ کەلوپەلی یاریەکانی، هەروەها بۆ ئەوەی لە چێشتخانەکەت دوری بخەیتەوە، چێشتخانەیەکی بچوک لە ژوری منداڵەکەت دروست بکە.

چوارەم: گۆشەیەکی ژورەکەی بە چەند گلۆپێکی رەنگاورەنگ و سەرین بۆ دروست بکە بۆ ئەوەی پشوی تێدا بدات.

پێنجەم: شوێنی وانە خوێندنی بۆ جیابکەرەوە لە ژورەکەیدا، مێزێکی بۆ ئامادە بکە لەگەڵ لامپێک، پەرتوک و پەراوی قوتابخانەکەی لەوێ بۆ دابنێ.

 

ئه‌م بابه‌ته 7042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP