شێوازی ئامادەکردنی چلفرای

خەندان لایف

 

پێداویستیەکان:
0.5 کیلۆ گۆشت
0.5 کیلۆ ته‌ماته
2 په‌تاته‌ی‌ مام ناوه‌ند
2  پیاز
خوێ به‌ پێی پێویست
به‌هارات به‌ پێی پێویست
رۆن به‌ پێی پێویست

 

پێداویستیەکان:
- گۆشت و په‌تاته‌و ته‌ماته‌و پیازه‌كه‌ ده‌كرێت به‌ پارچه‌ پارچه‌ی‌ بچوكه‌وه‌. 

- گۆشته‌كه‌ كه‌مێك له‌ رۆندا سور ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ندێك ئاوی‌ تێده‌كرێت تا ده‌كوڵێت و ئاوه‌كه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌. 

- ته‌ماته‌و پیازه‌كه‌ی‌ تێده‌كرێت و خوێ‌ و به‌هاراتی‌ تێ‌ ده‌كرێت و له‌ سه‌ر ئاگرێكی‌ کەم داده‌نرێت.

- وازی‌ لێ ده‌هێنرێ‌ تا پێده‌گات و ئاوی‌ تیا نامێنێت، به‌ گه‌رمی‌ پێشكه‌ش ده‌كرێ‌.

 

ئه‌م بابه‌ته 14229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP