بە وێنە؛ ئەو کەسانەی بە دابەزاندنی کێشیان ژیانێکی نوێیان دەستپێکردوە

خەندان لایف

زۆرێک لە خەڵکی خەون دەبینن بەوەی کێشیان داببەزێنن، لە راستیدا تەنها کەمێک بەهێزی و متمانە بەخۆبونی دەوێت بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەیت و کێشت کەم بکەیتەوە، ماڵپەری brightside وێنەو ئەو کەسانەی بڵاوکردوەتەوە کە توانیویانە ئەو خەونەیان بەدیبهێنن و کێشیان داببەزێنن بەو شێوەیەی خۆیان ئارەزوی دەکەن. 

ویستیان خۆیان بگۆڕن و کێشیان داببەزێنن، پیاوەکەی 31 کیلۆی دابەزاند، هاوسەرەکەی 25. 

لەماوەی دوساڵدا 151 پاوەندی دابەزاند کە دەکاتە 68 کیلۆ، دەلێت بۆ هەر پاوەندێک لەزگەیەکم دەدا لەم پەڕەیە.

تەنها لەماوەی هەشت مانگدا 39 کیلۆی دابەزاند.

ئەم دو خۆشەویستە سەلماندیان کە خۆشەویستی گۆڕانکاری دروست دەکات، بە هەردوکیان 77 کیلۆیان دابەزاند.

بە هەشت مانگ 21 کیلۆ لە کێشی کەمکردەوە.

جیاوازی ئەم دو وێنەیە 6 ساڵە لەگەڵ 45 کیلۆ کەمتر.

ئەم پیاوە هەوڵی دەدات بەسەر خۆیدا زاڵ بێت کاتێک بە تەنها سێ منداڵی گەورە کرد، لە ماوەی 2 ساڵدا 38 کیلۆی دابەزاند.

ئەم خانمە دەیویست ژیانی بگۆڕێت بە دابەزاندنی کێشی، لە ماوەی دوساڵدا 45 کیلۆ لە کێشی دابەزی.

45 کیلۆی دابەزاند و لە ماوەی ئەم ساڵەدا بە جوانتر دەرکەوتوە.

تەنها بە خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی راهێنان لە ماوەی دوساڵدا 77 کیلۆی دابەزاند.

سوپاس بۆ خۆراکی تەندروست و راهێنانی زۆر کە ئەم پیاوە 63 کیلۆی دابەزاند لە ماوەی 16 مانگ.

بە کەمکردنەوەی 42 کیلۆ ئێستا بە تەواوی لە کەسێکی دیکە دەچێت.

42 کیلۆ لە ماوەی دوساڵدا ئەم گۆڕانکاریەی دروستکرد.

خواردنی برێکی کەمی خۆراک و راهێنانی تەندروست کلیلی سەرکەوتنن، 32 کیلۆ بە ماوەی 7 مانگ.

دابەزینی 40 کیلۆ بە ماوەی 13 مانگ گۆرانکاریەکی سەرسورهێنەرە.

دوای هەوڵدانیکی زۆر لە ماوەی 15 مانگ ئەنجامەکەی 68 کیلۆ بو.

لە ماوەی 7 مانگ بە ئەنجامدانی راهێنان و خۆراکی تەندروست 73 کیلۆی کەمکردەوە.

لە دوساڵدا 99 کیلۆی دابەزاند.

دوای ئەوە هاوسەرەکەی خیانەتی لێکرد بیری کردەوە گۆڕانکاری لە ژیانی بکات بە دابەزاندنی 45 کیلۆ.

کێشی 74 کیلۆ بو، بەڵام بڕیاریدا بە سەختی هەوڵبدات و 141 کیلۆی دابەزاند.

ئه‌م بابه‌ته 22467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP