چۆپی فەتاح وێنەیەکی خێزانی بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەند و گۆرانیبیژ "چۆپی فەتاح" وێنەی خۆی لەگەڵ خێزانەکەی بڵاودەکاتەوە.

چۆپی فەتاح لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وینەی خۆی لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەی بڵاوکردەوە دەڵێت "خێزان هەمو شتێکە".

چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە. لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە. پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 2017 بۆ دوەمین جار هاوسەرگیری کردەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی "لیڤیا".

 

ئه‌م بابه‌ته 36934 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP