8 بەرنامەی مەترسیدار کە پێویستە لەمۆبایلەکەتدا بیسریتەوە

خەندان لایف

رۆژانە بەهۆی بەکارھینانی بەردەوامی مۆبایلە زیرەکەکانەوە  هەندێک لەزانیاریە کەسیەکانتی تێدا هەڵدەگریت و پارێزگاری لێدەکەیت، بەڵام رەنگە بەهۆی دابەزاندنی هەندێک ئەپلیکەشن و بەرنامەوە ئەو زانیاریە کەسیانەت پارێزراو نەبن، ببنە هۆی زیان گەیاندن بە پاتری مۆبایلەکەت، ماڵپەری brightside ئەو بەرنامانەی بڵاوکردوەتەوە کە باشترە بیانسریتەوەو لەناو مۆبایلەکەت هەڵینەگریت.

یەکەم: ئەو یاریانەی بە بێ پارەن، لە بەرامبەردا ریکلامێکی زۆر دێتە سەر شاشەکەت، جگە لەوەی زیانێکی زۆر بە پاتری و میمۆری مۆبایلەکەت دەگەیەنێت لە هەمان کاتدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە زانیاریە کەسیەکەنیشت دەبات.

 

دوەم: ئەو ئەپانەی بە زویی پاتری مۆبایلەکەت پڕدەکەن، لە راستیدا ئەم بەرنامانە بۆ هەڵخەڵەتاندنن و راست نین، ریکلامەکان دێنە ناو مۆبایلەکەتەوە تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکەشت قفڵ کرابێت.

 

سێیەم: ئەو ئەپانەی پاسوۆردی ئینتەرنێتی کەسانی دیکەت بۆ ئاشکرا دەکات، بەشێکی زۆریان راست نین و تەنها داتا و زانیاریە کەسیەکانت دەبات.

 

چوارەم: بەرنامەی میوزیک و ڤیدیۆ دابەزاندن، زیان بە ستۆرەیجی مۆبایلەکەت دەگەیەنێت و هەروەها ڤایرۆسێکی زۆر دێتە مۆبایلەکەتەوەو ئەگەری هاک کردنت زیاد دەبێت.

 

پێنجەم: ئەو ئەپلیکەشنانەی داوای کردنەوە لۆکەیشنت لێدەکەن و بێ کردنەوەی لۆکەیشن کارناکەن، ژیانی پاتریەکەت کورت دەکەنەوە، زانیاری و داتاکانت دەبەن.

 

شەشەم: هەندێک لە ئەپلیکەیشنەکان داوا دەکەن ژمارەی مۆبایل، وێنە و ڤیدیۆ کەسیەکانت، لۆکەشنەکەت داخڵ بکەیت، بەڵام باشترە لێی دوربکەویتەوە بۆ ئەوەی زانیایە کەسیەکانت پارێزراو بن.

 

حەوتەم: هەندێک لە براوسەرەکان پارێزراون و دەتوانیت و پشتیان پێ ببەستیت، بەڵام هەندێکیان هەر لەگەڵ ئەوەی کلیکیان لێ دەکەیت هەندێک ڤایرۆس دێنە ناو مۆبایلەکەت، بۆیە پێویستە وریا بیت دەربارەی ئەوەی چی دادەبەزێنیت.

 

هەشتەم: هەندێک بەرنامە هەیە لەناو مۆبایلەکەت کە رەنگە هەرگیز بەکاریان نەهێنیت و پێویستت پێیان نەبێت، دەبنە هۆی کورت بونی ژیانی پاتریەکەت و باشترە بیانسریتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 51151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP