لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 5ی ئەیلول لەخەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
وەرگرتنی کاتێک بە تەنها سود بەخش دەبێت بۆت، ئەم چەند رۆژە هەوڵ دەدەیت لە شتێک یان لە کەسێک رابکەیت و ناتەوێت بیانبینیت، بارودۆخی تەندروستیت ئەمڕۆ زۆر لەوە باشتر دەبێت کە چاوەڕێی دەکەیت، بیر لە چەند چالاکیەکی سود بەخش بکەرەوە لە کۆتایی هەفتەدا.

گا 20\4 - 20\5
خۆپەرستیت بەرەو تەنهاییت دەبات و کەسانی چواردەورت لێت دور دەکەونەوە، هەندێک بارودۆخ دێتە پێشەوە هەست بەدڵخۆشیەکی زۆر دەکەت و وەکو ئەوە وایە تازە لەدایک بوبیتەوە، هیچ نهێنیەک نیە لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت، هەندێک لێک تێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و خێزانەکەت رویداوە، هەوڵبدە چارەسەریان بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەو بارودۆخانەی رویان داوە بەهۆی بیرکردنەوە نەرێنیەکانتەوە بوە، هێندە رەشبین مەبە بەرامبەر ژیان، هەوڵبدە بیر لە جوانیەکانی ژیان بکەیتەوە، ئارەزوی بەدەست هێنانی خەونێک دەکەیت کە پێت وایە مەحاڵە بەدەستی بهێنیت، بەڵام زۆر ئاسان بەدەستیدەهێنیت ئەگەر بە متمانە بەخۆبون و جدیاتەوە کاری لەسەر بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هێندە بە بێهیواییەوە لە ژیان مەڕوانە، لە رۆتینی ژیانت وەرە دەرەوەو لە دەرفەتێکدا گۆرانکاری ئەنجام بدە، خۆشەویستەکەت نیگەرانت بوە و دەیەوێت بە گەشبینیەوە بتبینێت، بەهۆی کارکردنی زۆرەوە لەپەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت دابڕاویت، کارەکەت ئاسانتر دەبێت ئەگەر داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت بکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
کاتی ئەوەیە بیر لە پرۆژەیەکی نوی بکەیتەوە، هێندە سەرزەنشتی خۆت مەکە و وابیر مەکەرەوە هەر شتێک رودەدات بە هۆی تۆوەیە، بارودۆخەکە بەو شێوەیە نیە کە بیری لێ دەکەیتەوە، ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت هەیە و دەتوانیت ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت لە لایەنی پیشەییەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ روبەڕوی هەندێک لە کەسە نزیکەکانت دەبیتەوە، بە تەنها بمێنیتەوە باشترە لەوەی پەیوەندیەکی نادروست دروست بکەیت، لە لایەنی تەندروستیەوە گرنگی بە خۆراکەکانت بدە، ئەزمونەکانی ژیانت بۆ ئەنجامدانی پیشەیەک نوێ بەکاربهێنە.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەندێک کێشە لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت دروست بوە، رێگە مەدە کێشەکەتان بەردەوام بێت و بە زویی کۆتایی پێ بهێنە، ئەم چەند رۆژە هەست بە ماندوبونیکی زۆر دەکەت و دەتەوێت بە تەنها بمێنیتەوە و هەندێک پشو وەربگریت، ئەمڕۆ گرنگیەکی زۆر بەخۆت بدە و ئاگاداری لایەن تەندروستیت بە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ هەست دەکەیت پێویستت بە کەسێک هەیە بۆ ئەوەی هەندێک نهینی ژیانتی بۆ باس بکەیت، دڵنیابەرەوە لەوە ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت کەسێکی متمانە پێکراوە، گرنگی بەپەیوەندی سۆزداریت بدە و لە ژیانی رۆتینی دوربکەوەرەوە، ئەو ئەزمونەی پێشتر بەدەستت هێناوە ئەم چەند رۆژە سودی لێ دەبینیتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
بە شێوەیەک هەڵسوکەوت مەکە وەکو ئەوەی هەمو شتێک بزانیت لەلایەنی پیشەییەوە، دەربڕینی خۆشەویستی پەیوەندی سۆزداریت بەهێزدەکات، پێش ئەوەی بڕیار لەسەر پرۆژەیەک بدەیت بەوردی بیری لێبکەرەوە، بە هیچ شێوەیەک بیر لەو هەڵانە مەکەرەوە کە لە رابردو ئەنجامت داون و هەست بە شەرمەزاری مەکە بەرامبەریان.

گیسک 22\12 - 19\1
کاتی ئەوەیە کێشەکانت چارەسەر بکەیت و رێگەنەدەیت کەسانی زیاتر تێوە بگلێن و تەداخولی کێشەکانت بکەن، متمانەت بە تواناکانت هەبێت، هاورێکانت هێندە جێی متمانە نین، بۆیە هەمو نەهێنیەکی ژیانت مەدرکێنە لایان، وریابە دەربارەی ئەو هەڵسوکەوتەکانت و دڵی خێزانەکەت مەرەنجێنە بە وشەکانت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
زۆر لەوە بەهێزتری کە خۆت بیری لێ دەکەیتەوە، ئەم کارانەی ئەنجامی دەدەیت لەلایەن پیشەییەوە دەبێتە هۆی سەرکەوتنت و خیزانەکەت شانازیت پێوە ئەکەن، سەرنجت لەسەر پەیوەندی سۆزداریت بێت و زیاتر گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
گوێ لە ئامۆژگاری کەسانی چواردەورت بگرە و بە باشی جێبەجێیان بکە، گرنگ نیە چەندیک بە سەختی هەوڵبدەیت کەسانێک هەن لە کارەکانت رازی نین، رێگە مەدە بیرکردنەوەی ئەو کەسانە بتوەستێنێت، ئەم چەند رۆژە ناکۆکی لەنێوان تۆ و کەسانێک رویداوە کە پێویستە چارەسەری بکەیت و هێندە بە خۆپەرستی بیر نەکەیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 64470 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP