ئاریانا گراند داوای یاسایی تۆمار دەکات

خەندان لایف

ئاریانا گراند داوای یاسیایی دژی براندێکی جلوبەرگ تۆمار دەکات دوای ئەوەی ناوی ئاریانایان بەکارهێنابو لە ریکلامەکەیاندا.

رۆژی دوشەمە پارێزەرەکەی خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی ئەمریکی "ئاریانا گراند" دوای یاسایی دژی براندی جلوبەرگ و جوانکاری "فۆرێڤەر 21" تۆمارکرد، بەهۆی ئەوەی ئەو براندە بەبێ بەدەستهێنانی رەزامەندی زیاتر لە 30 وێنە و ڤیدیۆ و میوزیکی ئاریانایان بەکارهێناوە لە ريكلامەكانياندا.

لایەنی سکاڵاکار بە هەمو شێوەیەک رەتان کردەوە داواکەیان بکشێننەوە دوای ئەوەی براندی جلوبەرگەکە ئامادە نەبو ئەوبڕە پارەیە بدات کە کە ئاریانا داوای کردبو، پارێزەرەکەی ئاریانا ئاماژەی بەوەکرد ئەو براندە ویستویانە بەکارهێنەران بخەڵەتێنن لەرێگەی سۆشیاڵ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە بەکارهێنانی ناو و وێنەکانی ئاریانا.

ئاریانا گراند لەدایکبوی ساڵی 1993ی فلۆریدایە، جگە لەوەی گۆرانیبێژە ئەکتەرێکی سەرکەوتوە، ماوەی 10 ساڵە وەکو هونەرمەند دەرکەوتوە، زیاتر لە 5 ئەلبومی گۆرانی هەیە، یەکێکە لەباشترین گۆرانیبێژەکانی جیهان، چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوە.

ئه‌م بابه‌ته 10684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP