چای سەوز و شوکولاتەی رەش لەنەخۆشیە کوشندەکان دورت دەخەنەوە


خەندان لایف

هەمو کەسێک پێویستە گرنگی بە تەندروستی خۆی بدات، بۆ ئەوەی لە نەخۆشی بەدوربێت، هەرچەند جینات و ژینگەی دەروبەر کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیەکی باش بەڵام دەکرێت بە پەیرەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت.

لە توێژنەوەیەکدا سەلمێندراوە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مادەی "فلاڤۆنۆید" کە لەچای سەوز و شوکولاتەی رەشدا هەیە، دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە، هەروەها سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکەن بەرامبەر نەخۆشیەکان.

هەروەها بەسودە بۆ ئەو کەسانەی جگەرەکێشن و مەترسی توشبونیان هەیە بەنەخۆشیە درێژخایەنەکان، بەهۆی خواردنی چای سەوز و شوکولاتەی رەشەوە ئەگەری توشبونیان بەرێژەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.

هەروەها تویژینەوەکە ئەوەشی خستەرو کەبەخواردنی ئەو دو خۆراکە پەستانی خوێن رێکدەبێتەوە، لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار بەدوردەبیت کە دەبنە هۆی مردنی پێشوەخت.

ئه‌م بابه‌ته 4076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP