نیشانەکانی کەمی ئاسن و باشترین خۆراکەکان بۆ چارەسەر


خەندان لایف

کەمی ئاسن بریتیە لە نەبونی بڕی ئاسنی پێویست کە جەستەت پێویستی پێی هەیە، ئەمەش واتە جەستەت ناتوانێ بڕی پێویستی هیمۆگلۆبین دروست بکات لەناو خڕۆکە سورەکانی خوێنی کە بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین و ماددەی ئاسن کە پێویستن

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن
یەکەم: هەستکردن بە بێتاقەتی و شەکەتی، بەهۆی ئەوەی رێژەی پێوستی ئۆکسجین بۆ خانەکانی جەستە ناڕوات.

دوەم: تێکچونی هەناسەو هەندێ جار هەناسە تەنگی، هەروەها لاوازی بەرگری لەش و سەرئێشە.

سێیەم: وشکبونی پێست، و لێبونەوەی چینی سەرەوەی پێست.

چوارەم: وشکبونی قژ و قژ هەڵوەرین.

پێنجەم: وشکبونی زمان و ناو دەم.

شەشەم:
ئازاری پێیەکان و قاچ، بەشێوەیەک لەبەر ئازار ناتوانیت بخەویت.

حەوتەم: زو شکانی نینۆکەکان و ناڕێک بوونی شێوەی نینۆکەکان.

هەشتەم: هەبونی ئارەزو بۆ خواردنی ئەو شتانەی کە ناخورێت، وەکو گەچ، خۆڵ، خەڵوز، کە مەترسیدارن و زیانیان هەیە.

باشترین خۆراکەکان
-جگەر
-گۆشتی سور
-پاقلەمەنیەکان
-دانەوێڵەکان، وەکو برنج، گەنم، نیسک
-خواردنە دەریاییەکان
-سەوزەکان وەکو کەلەرم، سپێناغ، سلق
-چەرەسات وەکو گوڵەبەرۆژە، ناوکەکولەکە

 

ئه‌م بابه‌ته 35277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP