موعین ساڵیادی هاوسەرگیری دەکاتەوە

خەندان لایف

موعین ئەسفەهانی یادی 26 ساڵەی هاوسەرگیری لەگەڵ خیزانەکەی دەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی فارس "موعین ئەسفەهانی" لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، بەهۆی يادی 26 ساڵەی هاوسەرگیریەوە پیرۆزبایی لە هاوسەرەکەی دەکات و هیوای دڵخۆشی و بەردەوامی بۆ هاوسەرگیریەکەیان دەخوازێت.

موعینی‌ ئەسفەهانی‌ لەساڵی‌ 1962 لە شارۆچكەی‌ نەجەف ئابادی سەر بە شاری‌ ئەسفەهان لەدایكبووە، لە ساڵی‌ 1981 ئێرانی‌ بەجێهێشتوەو لە ئیسپانیا گیرساوەتەوە، دوای‌ ساڵێك بەرەو ئەمریكا رۆیشتوە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە خاوەنی چەندین ئەلبوم و گۆرانیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP