لەخەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 4ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ چانسێکی باش دێتە بەردەمت بۆ ئەوەی تواناکانت بسەلمێنیت، بەڵام پێویست دەکات توانایەکی زۆر بەکاربهێنیت، رێگە مەدە کەس دەست وەربداتە کارەکانتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە بەپشت بەستن بەئەزمونەکانت ئەرکەکانت بەباشی جێبەجێ بکەیت، ئەم چەند رۆژە هەست بە ئارامی دەکەیت لەلایەنی دەرونیەوە.

گا 20\4 - 20\5
کەسانێک هەوڵدەدەن بتروخێنن پێش ئەوەی دەست بە ئەنجامدانی هەر کارێک بکەیت، بەڵام زیاتر بەهێز دەبیت، دەتەوێت گۆرانکاری ئەنجام بدەیت بەڵام ترست لەشکست هەیە، باشترە نەترسیت چونکە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، هەوڵبدە متمانەی خۆشەویستەکەت بەدەست بهێنە لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیەکەتان.

دوانە 21\5 - 20\6
کارەکان بە باشی دەڕۆن بەڕێوە، لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە پشت بە خێزانەکەت ببەستەو متمانەی تەواویان پێ بکە، لەلایەنی سۆزداریەوە زیاتر خۆشەویستی دەرببڕە بۆ بەرامبەرەکەت، هەندێک پرسیار لە مێشکتدا هەیە دەربارەی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت، باشترە گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت بۆ ئەوەی وەڵامت دەستبکەوێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
رۆژانە خۆت بە بیرکردنەوەیەکی زۆر سەرقاڵ کردوە دەربارەی داهاتو کە رەنگە هەرگیز رونەدات، باشترە هێندە بیر نەکەیتەوە و لە ئێستادا بژیت، چێژ لە ساتەکانی ئەمرۆت وەربگرە و ژوانێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ببەستە لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیەکەتان.

شێر 23\7 - 22\8
ئاسان نیە هەمو ئەوشتانە بەدەست بهێنیت کە ئارەزوی دەکەیت، پەلەکردن لەچێژ بینینی کاتەکانت دورت دەخاتەوە، هەوڵمەدە هیندە ئازار بە کەسانی چواردەورت بگەیەنیت لەرێگەی وشەکانتەوە،  بە گفتوگۆکردنی هێمنانە کەسانی چواردەورت لەخۆت رازی بکە، گرنگی بەلایەنی تەندروستیت بدە.

فەریک 23\8 - 22\9
بەرپرسیارێتی سەرجەم ئەو شتانە هەڵبگرە کە ئەنجامی دەدەیت، هێندە لۆمەی خۆت مەکە لەوەی کارەکان بەو شێوازە نین کە تۆ دەتەوێت، چونکە بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆی تۆ نیە، هەوڵی زیاتر بدە بۆ ئەوەی تواناکات دەربخەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
بەم زوانە ئەنجامی هەوڵ و ماندوبونەکانت دەبینیت، هەمو کارەکان لە ژێرکۆنترۆڵی تۆدایە بۆیە بەرپرسارێتی هەڵبگرە، وابیر مەکەرەوە کە کارەکانت لە ئێستادا ئاسانن، بۆیە لەهەمو کاتێکدا لە ئامادە بشیدابە چونکە گۆرانکاری رودەدات لە کارەکەت و دەچیتە قۆناغێکی قورستر.

دوپشک 23\10 - 21\11
وابیر دەکەتەوە دڵخۆشی کەسانی چواردەورت لە ئەستۆی تۆیە، بەڵام پێویست ناکات هێندە خۆت ماندو بکەیت بۆ ئەوەی دڵی چواردەورەکەت خۆش بکەیت، تەنها ئەوەندە بەسە توشی خەم و سترێسیان نەکەیت، رێگەمەدە هیچ کەسێک دەستوەربداتە کار و پرۆژەکانتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
وزەیەکی زۆرت هەیە بۆ ئەنجامدانی کارەکانت، هیچ بەربەستێک نایەتە بەردەمت لە ئەنجامدانی پرۆژەکانت، پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت و زیاتر متمانەت بە تواناکانت هەبێت، وریابە لەوەی پارێزگاری لە پەیوەندی سۆزداریت بکەیت و رێگە نەدەیت پەیوەندیەکەتان بەرەو هەڵوەشانەوە بڕوات.

گیسک 22\12 - 19\1
بیرۆکەو پرۆژەی زۆر باش لە مێشکتدا هەیە، پێویستە چاوەڕێ بکەیت و لە ئێستادا نەیدرکێنیت، چاوەرێی دەرفەتی گونجاو بکە، فراوانکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە سترێس دورت دەخاتەوە، رۆژانە هەندێک کات بۆ وەرزشکردن تەرخان بکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ دەگەیتە خاڵێک کە بێهیوا دەبیت و دەتەوێت بکشێیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام وەکو ئەزمون لێیان بڕوانە و خۆت بەدەستەوە مەدە، خۆت بەدور بگرە لە هەرشتێک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی سۆزداریت دروست دەکات.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
سەرنجت زیاتربکە لەسەر کارەکانت، بۆئەوەی لەلایەن هاوپیشەکانتەوە سەرزەنشت نەکرێیت، بە ئەزمونێک قورسدا تێپەریت تا گەیشتیت بەم رۆژەت، هەوڵبدە کاتێک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت و راستگۆیان دەربارەی پەیوەندیەکەتان بدوێ.

 

ئه‌م بابه‌ته 54272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP