زیانەکانی ئامێرە فێنککەرەوەکان بۆ تەندروستی

خەندان لایف

رەنگە وابیر بکەیتەوە لە گەرمای هاویندا فێنککەرەکان زرگارت دەکەن لە گەرمای هاوین بێ ئەوەی هیچ زیانیکی هەبێت، بەڵام لە راستیدا فێنککەرەوکان چەندین زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، ماڵپەری yawmiyati زیانەکانی خستوەتەڕو.

یەکەم: ئەو هەوایەی دەریدەکات چەندین بەکتریای لەخۆگرتوە، دەبێتە هۆی دروسبونی کێشە لە هەناسەدان وەکو تەنگەنەفەسی، هەستیاری، نەخۆشی سییەکان.

دوەم: دەبێتە هۆی وشک بونەوەی جەستە بەتایبەتی وشک بونەوەی چاو، پێست، لوت، کەوشک بونەوەی جەستە دەبێتە زیادکردنی خوروی لەش و روشاندن.

سێیەم: جەستە ناچالاک دەبێت و دەبێتە هۆی تەمەڵی.

چوارەم: دەبێتە هۆی زیادکردنی هەوکردنی گەرو، لەوزەتێن، هەروەها دەبێتە هۆی هەوکردن میز بەهۆی سەرماوە.

پێنجەم: ئازای جومگەکان زیاد دەکات، هەروەها ئازاری مل، پشت زیاتر دەبێت.

شەشەم: دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، خراپتربونی نەخۆشیە درێژخایەنەکان.

حەوتەم: هۆکارێکە بۆ دروستبونی سەر ئێشە، هەروەها کەم خەوی.

 

ئه‌م بابه‌ته 7653 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP