شێوازی ئامادەکردنی داتڵی

خەندان لايف

پێداویستیەکان:
3 کوپ ئارد
4 کوپ ئاو
5 هێلکە
2 کەوچک زەیت
شیلە

شێوازی ئامادەکردنی:
- زەیتەکە بکەرە سەر ئاگرەکە، ئاوەکەی تێبکە تاکو دەکوڵێت، پاشان لەسەر ئاگرەکە دایبگرە تاکو سارد دەبێتەوە.
- دواتر ئاردەکەی تێبکە و تێکی بدە، دوبارە بیکەرەوە سەر ئاگرەکە، بۆ ماوەی پێنج خولەک تێکی بدە.
- پاشان هێلکەکانی تێبکە و بیشێلە تاکو دەبێت بە هەویر و بەخڕی بیبرە. 
- دواتر تاوەیەک بهێنە و رۆنی تێبکە و هەویرەکان سور بکەرەوە لە ناویدا و دواتر دەری بهێنە و بیکەرە ناو شیلەکەوە.

ئه‌م بابه‌ته 10042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP