ئەم هەڵانەی ماکیاژکردن وێنەکەت تێکدەدات

خەندان لایف

خانمان کاتێک ماکیاژ دەکەن و تەماشای خۆیان دەکەن رەنگە هیچ هەڵەیەک لە ماکیاژەکەیان نەبینن، بەڵام کاتێک وێنە دەگرن هەست بەوە دەکەن هەڵەیەک لە وێنەکەدا هەیەو بە تەواوی نازانن چیە، ماڵپەری yasmina هەندێک هەڵەی خانمانی بڵاوکردوەتەوە لە کاتی ماکیاژکردن کە دەبێتە هۆی تێکدانی وێنەکەیان، بەو شێوەیە لو وێنەکە دەرناچن کەدەیانەوێت.

یەکەم: دوربکەوە لە هەڵبژاردنی رەنگی زۆر کراوەی کۆنسیلەر بۆ ژێر چاوەکانت، تەنها ئەوەندە بەسە یەک تۆن لە رەنگی خۆت کاڵتر بێت، دەنا لە وێنەدا چاوت ناسروشتی دەردەکەوێت.

دوەم: کاتێک ماکیاژ بۆ چاوەکانت دەکەیت هەرگیز ماسکارا لەبیر مەکە، تەنانەت ئەگەر برژانگی دەستکردیش بەکاربهێنیت، چونکە دەبێتە هۆیشاردنەوەی رەشی ژێرچاوەکانت.

سێیەم: دوربکەوە لە هەڵبژاردنی رەنگی تۆخ بۆ سەر رومەتەکانت، بەتایبەتی رەنگی سور یان قاوەیی تۆخ، چونکە نا سروشتی دەردەکەویت.

چوارەم: هەڵبژاردنی رەنگی تۆخ بۆ لێوەکانت کارێکی هەڵەیە، ئەو رەنگانە هەڵبژێرە کە سروشتن و لە رەنگی لێو خۆتەوە نزیکن یان تۆنێک لە رەنگی پێستت تاریکترن.

 

ئه‌م بابه‌ته 15419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP