لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 3ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەدڵەوە هەست بە قەلەقی و راڕایی دەکەیت دەربارەی ئەو روداوانەی رویانداوە، بە تەواوی کاریان لەسەر دەرونت کردوە، پێویستە زیاتر بەهێز بمێنیتەوە، گرنگی بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بدە، هێندە ناکۆکی لەگەڵ خۆشەویستەکەت دروست مەکە و پارێزگاری لە پەیوەندیە سۆزداریەکەتان بکە.

گا 20\4 - 20\5
بیرۆکەی زۆر بەهێزت بۆ دێت و دەتوانیت لەم رۆژانەتدا جێبەجێی بکەیت، زۆر گرنگی بەو قسانە مەدە کە لە پشتی تۆوە دەکرێت، هەوڵبدە لە رێگایەکی نوێوە خۆشەویستی بۆ ژیانت بهێنیت بۆ ئەوەی هەست بە بۆشایی سۆزداری نەکەیت لە ژیانتدا، بیرۆکەی ئەنجامدانی گەشتێک گونجاوە بۆ ئەوەی پشو بە دەرونت بدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەم چەند رۆژە کاری جدیت پێدەسپێرن و پێویستە بە باشی ئەنجامیان بدەیت، لەناختدا وزەیەکی زۆر هەیە و پێویستت بە یارمەتیدەرێک هەیە بۆ ئەوەی لە کارێکی باشدا بەکاریان بهێنیت، هەوڵبدە کەسێکی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی هاوکاریت بکات لەلایەنی پیشەییەوە رێنمایی زیاترت بکات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ چاوەڕوانی هاتنی پەیامێکیت لە کەسێکی نزیکتەوە، هەوڵبدە لە چاوەڕوانیدا نەمێنیتەوەو خۆت بە خوێندنەوە یان کارێکی بەسود سەرقاڵ بکە، لەلایەنی دەرونیەوە هەست بە ماندوبون دەکەیت و ئەم چەند رۆژە ئارەزوی تەنیایی دەکەیت، ئەم ئارەزوەت بەدەرفەت بزانە بۆ ئەوەی دەرونت ئارام ببێتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە ترس دەکەیت و پێت وایە شکست دەهێنیت، بەڵام کەسانی چواردەورت متمانەی تەواویان بە تواناکانت هەیە و ئەوەش وات لێدەکات بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێیت، مەرج نیە هەمیشە دوای بیرۆکە کەسانی دیکە بکەویت، هەوڵبدە خۆت خاوەنی بیرۆکەی خۆت بە، بیر لە ئەنجامدان ئەزمونی جیاواز بکەرەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ هەندێک شت رودەدەن و زەردەخەنە دەهێننە سەر لێوت، پوێست ناکات لە هەمو کارێکدا رەخنە بگریت و هەوڵبدە لایەنە جوان و باشەکان ببینیت، ئەو هەڵانەی لە پێشتردا ئەنجامت دابون ئێستا دەرفەتی ئەوەت دەبێت راستیان بکەیتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
کاتی ئەوەیە بەرپرسیارێتی هەمو ئەو کارانە هەڵبگریت کە ئەنجامت دابون، تەنها چاوەڕوانی سوپاسگوزاری مەبە لە خاوەن کارەکەتەوە، ئەو رێنماییانەی خێزانەکەت پێت دەڵێت دەبێت بە ئەزمونی باشتر لە ژیانتدا، سودیان لێ ببینە.

دوپشک 23\10 - 21\11
بەهۆی سەرقاڵیتەوە لە ژیانی رۆمانسیت دورکەوتویتەتەوە، ئەو کەسەی لەرۆژە سەختەکانت لەگەڵت ئامادەبو لەئێستادا فەرامۆشت کردوە، مەرج نیە سەرەتای ناسینی هەر کەسێک بیکەیت بە باشترین هاوڕێی خۆت، سەرەتا لێکۆڵینەوەی دەربارە بکە پاشان وەکو هاوڕێ هەڵیبژێرە.

کەوان 22\11 - 21\12

ئەمرۆ رۆژێکی رۆمانسی و پر لە خۆشەویستی دەبێت بۆت، پێش ئەوەی دەست بە ئەنجامدانی هەر کارێک بکەیت بیر لە دەرئەنجامەکەی بکەرەوە، لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە کەمێک هەست بە تەنهایی دەکەیت، هەوڵبدە گرنگی بە کەسانی چواردەورت بدە لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیەکانت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ رۆژێکی هێمن دەبێت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، لەدڵەوە ئارەزوی بینینی کەسێک دەکەیت، بەڵام خۆت بەبیرکردنەوە لێی سەرقاڵ مەکە بۆئەوەی هەست بەتەنهایی نەکەیت، دەتوانیت هەندێک کات لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەر بەریت و هەندێک ساتی پڕ لە چێژ بەسەربەرن.

سەتڵ 20\1 - 18\2
دڵنیابەرەوەی لەوەی ئەمڕۆ هەندێک کات بۆخۆت تەرخان بەیت لە پێناو ئاسودەیی دەرونت، ئازادبە لەوەی بە کەسانی چواردەورت بڵێی "نەخێر"، تەنها لە پێناو کەسانی دیکە هەمو بارودۆخێک قبوڵ مەکە، ئەمرۆ بڕیارێکی گرنگ دەدەیت پێویستە بە وردی بیر بکەیتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمڕۆ تەنها لەبەر ئەوەی هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەیت مانای ئەوەنیە هەموان ئاگاداربکەیتەوە لە دڵخۆشیت، ئەمرۆ ئارەزو دەکەیت کەسێکی تایبەت ببینیت لە ژیانتدا، دەتوانیت داوای چونە دەرەوەی لێبکەیت، ئەمڕۆ گرنگی بەو خۆراکانە بدە کە دەیخۆیت و دوربکەوە لە خۆراکە چەورەکان.

 

ئه‌م بابه‌ته 53708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP