سودەکانی ماسکی هێلکە بۆ سەرجەم کێشەکانی قژ و شێوازی بەکارهێنانی


خەندان لایف

ماسکی هێلکە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی ماسک بۆ قژ، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڤیتامین، کالسیۆم، ئاسن سەرجەم کێشەکانی قژ چارەسەر دەکات، بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری fustany ماسکی هێلکە ئەم سودانە بە قژ دەگەیەنێت.

یەکەم: زەردێنەی هێلکە باشترین رێگەیە بۆ زو درێژبونەوەی قژ بە سروشتی.

دوەم: کاریگەری بەهێزی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵوەرینی قژ، یارمەتی بەهێزبونی خانەکانی سەر دەدات، رێگە نادات تاڵەکانی قژ توشی شکانەوە ببن.

سێیەم: بەسودە بۆ ئەو کەسانەی قژیان وشکە، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و چەوری، دەبێتە هۆی نەرمبون و بریسکەداربونی قژ.

چوارەم: چارەسەری ئەو قژانە دەکات کە توشی زبری و دوکەرتبون هاتون، بەهۆی ئەوەی برێکی زۆر لە ڤیتامین A،B، E، هەروەها پرۆتین و ئاستنی تێدایە و قژ بەهێز دەکات.

شێوازی بەکارهێنانی:

یەکەم: ماسکی هێلکەو زەیتی زەیتون بۆ هەمو جۆرەکانی قژ
هێلکەیەک یان دو هێلکە بە پێی درێژی قژت
(زەردێنەی هێلکە بۆ قژی وشک)
(سپێنەی هێلکە بۆ قژی چەور)
یەک کەوچک زەیتی زەیتون
بە باشی تێکەڵی بکە بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە قژت، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، پاشان شامپۆ و نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنە، هەفتەی دو جار دوبارەی بکەرەوە.

دوەم: ماسکی هێلکە و جێلی ئالۆڤێرا
یەک سپێنەی هێلکە
دو کەوچک جیڵی ئالۆڤێرا
تێکەڵی بکە، بۆ ماوەی 30 بۆ 60 خولەک بیدە لە قژت، قژت بە ئاوی سارد پشۆ، دواتر شامپۆ و نەرم کەرەوەی قژ بەکاربهێنە.

سێیەم: ماسکی هێلکەو زەیتی گوێزی هندی
یەک هێلکە
یەک کەوچک زەیتی گوێزی هندی
تێکەڵی بکە بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە قژت، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، پاشان شامپۆ و نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنە

ئه‌م بابه‌ته 14444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP