کێڤن هارت لە روداوێکی ئۆتۆمبێلدا بە سەختی برینداربو


خەندان لایف

پۆلیسی کالیفۆرنیا رایگەیاند کێڤن هارت و شۆفێرەکەی لە روداوێکی ئۆتۆمبێلدا بە سەختی بریندار بون.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری skynewsarabia دوێنێ کێڤن هارت لە شاری لۆس ئەنجلس لەگەڵ "جارد بلاک"ی شۆفێرەکەی بوە، دواتر شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە گردی ملیبو، بوبە هۆی برینداربونی کێڤن هارت.

هەروەها شۆفێرەکە بە سەختی بریندار بوە بەهۆی روداوەکەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد کە شۆفێرە هیچ ماددەیەکی کحولی نەخواردوەتەوە، روداوەکە لەناکاو رویداوە، هەردوکیان ئازار بە پشتیان گەیشتوە.

ئەمڕۆ کێڤن رایگەیاند کە لە ئێستادا تەندروستی باشترە و توانای جوڵە و رۆیشتنی هەیە، پزیشکەکان دەڵێن رەنگە پێویست بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری  بکات، بۆیە تائێستا لەژێر چاودێری پزیشکەکاندایە.

کیڤن دارنیڵ هارت لە ساڵی 1979 لەویلایەتە یەکگرتوەکان لەدیک بوە، ماوەی زیاتر لە 18 ساڵە لە بواری نواندن دەرکەوتوە، یەکێکە لە باشترین ئەکتەرەکانی بواری کۆمیدیا و بەشداری زیاتر لە 100 فیلم و درامای کردوە، خاوەنی سێ منداڵە.

ئه‌م بابه‌ته 5130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP