9 تایبەتمەندی کە تەنها کەسانی زیرەک ئەنجامی دەدەن


خەندان لایف

هەندێک کەس دەڵێن زیرەکی بە چانسە و لەگەڵ لەدایکبوندا لەگەڵیاندایە، بەڵام هەمیشە بەو شێوەیە نیە، ئەو ژینگەیەی تیایدا دەژیت کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی تواناکان دەبێت، هەندێک تایبەتمەندنی هەیە کە تەنها کەسانی زیرەک ئەنجامی دەدەن و دەکرێت بەم تایبەتمەندیانە لە کەسانی ئاسایی جیایان بکەیتەوە ماڵپەری brightside ئەو تایبەتمەندیانەی خستوەتەرو.

یەکەم: بیریان تەنها لای پیشەکەی خۆیانە و دەست وەرنادەنە کاری هیچ کەسێکەوە.

دوەم: هەمو کات گاڵتە دەکەن و هەمیشە پێدەکەنن.

سێیەم: قسە لەگەڵ خۆیان دەکەن و لە مێشکیاندا تاوتوێی بابەتەکان دەکەن.

چوارەم: هەمیشە گوێ لە گۆرانی دەگرن، لە تویژینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە ئەو کەسانەی ئاستی زیرەکیان بەرزە گوێ لە میوزیک دەگرن.

پێنجەم: بە زیرەکانە کار دەکەن نەک بە قورسی.

شەشەم: هەمیشە بەدوای وەڵامی پرسیارەکاندا دەگەڕێن و نایانەوێت هیچ شتێکیان لەلا ناڕون بێت.

حەوتەم: کاتێک هەڵەیەک دەکەن دانی پێدا دەنێن، چونکە بڕوایان وایە هیچ کەسێک بێهەڵە نیە.

هەشتەم: لە توێژینەوەیکدا سەلمێندراوە ئەو کەسانەی ئارەزوی خواردنی شوکولاتە دەکەت، ئاستی زیرەکیان بەرزترە لە کەسێکی ئاسایی.

نۆیەم: بە کەمی قسە دەکەن و دەدوێن، پێیان وایە زۆر قسەکردن بەرەو هەڵەکردن دەتبات.

ئه‌م بابه‌ته 38827 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP