هەزال لەگەڵ چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگ بەشداری درامایەک دەکات

خەندان لایف

"ئالینا بۆز" ناسراو بە هەزاڵ لەگەڵ "کان ئۆرگانچۆگلو" ناسراو بە ئەمیر "مێرت یەزیچۆگلو" ناسراو بە باران بەشداری درامایەکی نوێ دەکەن.

دوای ئەوەی ئالینا بۆز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی بەناوبانگ بڵاوکردەوە ئاشکرایکرد کە ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرهەم هێنانی درامایەکی نوی بە ناوی "خۆشەویستی 101".

چیرۆکی دراماکە لەلایەن "مێرک ئەچیمی" نوسراوە، لەلایەن "ئەحمەد کاتکسز" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا رۆژی بڵاوبونەوەی دراماکە ئاشکرانەکراوە.

ئەو ئەکتەرانەی رۆڵی سەرەکی دەبینن لە دراماکەدا "کان ئۆرگانچۆگلو"، "مێرت یەزیچۆگلو"، "پنار دێنیز"، "کوبای ئاکا"، ئالینا بۆز".

 

ئه‌م بابه‌ته 24931 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP