زیانەکانی جگەرەکێشان بۆ دەم و ددان


خەندان لایف

جگەرەکێشان چەندین زیانی تەندروستی دەبێت لەسەر تەواوی ئەندامەکانی جەستە، بەتایبەتی سیەکان، دەم و ددانەکان، مەترسی چەندین نەخۆشی زیاد دەکات، ماڵپەری webmd زیانە تەندروستیەکانی جگەرەکێشانی بۆ دەم و ددان بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: دەبێتە هۆی دروستبونی بۆنی ناخۆشی دەم.

دوەم: زەردبونی رەنگی ددانەکان.

سێیەم: دەبێتە هۆی دروسبونی گرفت لە لیکەرژێنەکانی بەشی سەرەوەی دەم.

چوارەم: دەبێتە هۆی دروستبونی کلسی ددان و رەشبونەوەیان.

پێنجەم: دەبێتە هۆی داخورانی ئێسکی شەویلگەکان.

شەشەم: مەترسی توشبون بە نەخۆشی "لوکوپلاکیا" زیاد دەکات کە نەخۆشیەکە دەبتە هۆی دروسبونی پەڵەی سپی لەسەر زمان و پوک، توشی قلیشان و پیسبون دەبێت.

حەوتەم: دەبێتە هۆی زیادبونی ئەگەری توشبون بە نەخۆشی پوکەکان، کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددانەکان.

هەشتەم:
هۆکارێکە بۆ دروسبونی شێرپەنجەی ناو دەم.

ئه‌م بابه‌ته 3497 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP