لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 2ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەموان ئارەزو دەکەن بتانسن و لەگەڵت ئاشنا ببن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانت، گفتوگۆکردن لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکانتان، هێندە نیگەران مەبە دەربارەی تەندروستیت لە داهاتودا، چونکە بەرەو باشتربون دەڕۆیت.

گا 20\4 - 20\5
لەگەڵ هاوپیشەکانت کارەکان بەباشی ئەنجام دەدەیت، ئەمەش دەبێتە هۆی رەزامەندی خاوەن کارەکەت، ئەو پلانەی بۆداهاتو لەمێشکتدایە دەربارەی پەیوەندی سۆزداریت پێویستە دوبارە پیایدا بچیتەوە بۆ ئەوەی پەشیمانی لەدوا نەیەت.

دوانە 21\5 - 20\6
زۆر گرنگیدان بە کارەکەت لە ژیانی کۆمەڵایەتی دوری خستویتەتەوە، ئەمەش بوەتە هۆی نیگەرانی کەسانی چواردەورت، گرنگی بە پەیوەندیە سۆزداریەکەت بدە بەتایبەتی لەم چەند رۆژەدا لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە هەندێک پشو وەربگرە لە کۆتایی هەفتەدا.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ پێویستە سەرنجی زیاترت لەسەر ئەرکەکانت بێت، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا رون و راستگۆیانەیە، پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت و رێگەنەدەیت قسەی کەسانی چواردەورت لە ئامانجەکەت دورتبخاتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
هەست بە بەهێزی و وزەیەکی زۆر دەکەیت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی هەنگاوێکی نوی لە ژیانتدا، لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت و دڵی کەسانی چواردەورت بەدەست دەهێنیت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر دەرونت.

فەریک 23\8 - 22\9
زیرەکی و بە توانایت بەرەو سەرکەوتنت دەبات لەلایەنی پیشەییەوە، هەندێک گۆڕانکاری لە ژیانت رودەدەن کەواتایەکی زۆر بۆ تۆ دەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لە ماوەی رابردو جێیان هێشتیت لە ئێستادا کەسانی باشتر لەژیانتدا شوێنیان دەگرنەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10

هێندە مەترسە لەوەی شکست بهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت بە بەردەوامی پاڵپشتیت دەکات، ئەمەش هاندانێک دەبێت بۆئەوەی سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنیت، جگە لەخێزان و خۆشەویستەکەت متمانە بە کەسانی دیکە مەکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هاوڕێکانت بە بەردەوامی هانت دەدەن بۆ ئەنجامدانی کارێک کە ئارەزوی پێ ناکەیت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت دروست دەکات، پێویستە خۆت خاوەنی بڕیاری خۆت بیت، لە کەسانی چواردەورت تێدەگەیت و بۆت دەردەکەوێت بە چ شێوازێک بیر لە تۆ دەکەنەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
لە لایەنی پیشەییەوە دەگەیت بە بەرزترین ئاست، رەنگە کەمێک هەست بەتەنهایی بکەیت، بەڵام رێگەمەدە بەسەر دەرونتدا زاڵ ببێت و متمانەی تەواوت بە تواناکانت هەبێت، ئەم چەند رۆژە لایەنی تەندروستیت فەرامۆش کردوە، هەوڵبدە زیاتر گرنگی پێبدە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئامادەی ئەوەت تیایە ژیانی خۆت بکەیتە مەترسیەوە لە پێناو خەونەکانت، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت خەونەکەت بۆتۆ زۆر گرنگە، هەوڵبدە پێش هەمو شتێک پشتیوانی کەسانی چواردەورت بەدەست بهێنیت و هەوڵبدەیت بۆ گەیشتن بە خەونەکەت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ لە هەستی راستەقینەی هاوڕێکانت تێدەگەیت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڕێ باش و خراپەکانت جیابکەیتەوە، چانسێک دێتە بەردەمت کە بتوانیت گەشتێک ئەنجام بدەیت، ئێستا کاتێکی گونجاونیە بۆ بیرکردنەوە لە رابردو، بەڵکو پێویستە تواناکات بسەلمێنیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەندێک هاوڕێی کۆن دەبینیت و پەیوەندیتان بەهەمان شێوەی جارانی لێدێتەوە، کیشەکانی ئەم چەند رۆژە نیگەرانیان کردویت، بەلام دەرفەتی گونجاو دێتە بەردەمت بۆ ئەوەی چارەسەریان بکەیت، پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت لە ئێستادا جێگیرە و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 56330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP