سەرخەوشکاندن دەبێتە هۆی دڵخۆشی


خەندان لایف

لە توێژینەوەیکدا دەرکەوتوە کە پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لەنێوان سەرخەوشکاندنی کورت و دڵخۆشیدا.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری  independentی بریتانی سەرخەوشکاندن چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دەبێت و  مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە، رێژەی دڵخۆشی لە کەسەکەدا زیاد دەکات.

پرۆفیسۆر ریچارد ویسمان لە زانکۆی هێردفۆردشایر دەڵێت "لە نوێترین توێژینەوەدا بۆمان دەرکەوتوە کە خەوتن بۆ ماوەی کەمتر لە 30 خولەک دەبێتە هۆی زیاد بوی سەرنج و زیادبونی چالاکی جەستە، هەروەها دەبێتە هۆی خۆی دڵخۆشی"

ئەوەشی ئاشکراکرد کە سەرخەوشکاندن بۆ ماوەی زیاتر لە 30 خولەک مەترسی دەبێت و ئەگەری چەندین نەخۆشی زیاد دەکات.

لە توێژینەوەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە کە %66 ئەو کەسانەی سەرخەوی کورتیان شکاندوە هەستیان بە دڵخۆشی کردوە، %55 ئەو کەسانەی سەرخەویان بۆ ماوەی زیاتر لە 30 خولەک شکاندوە هەستاین بە دڵتەنگی کردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP