ئەو خۆراکانەی لە شێرپەنجە دەتپارێزن

خەندان لایف

نەخۆشی شێرپەنجە لەنەخۆشییە مەترسیدارەکانە کەجێی ھەڕەشەیە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی و ھۆکارەکەشی هەندێک جار بۆماوەیی و زیادبونی تەمەنە، هەندێک جاریش نەگرتنەبەری سیستمی خۆراکی ھاوسەنگ و کاریگەری خۆراکیی و چەندینی ترە، ماڵپەری Healthline گرنگترین خۆراکەکانی بۆ پاراستن لەشێرپەنجە خستوەتەرو.

یەکەم: برۆکلی
گرنگترین جۆری خۆراکە کەدەتپارێزێت لەشێرپەنجە، %75 خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لەناودەبات، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن،  بەڵام نابێت بە مایکرۆوەیڤ گەرم بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێکهاتە خۆراکیەکانی لەناونەبات.

دوەم: گێزەر
بەهۆی مادە خۆراکیەکانیەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە زۆرینەی جۆرکانی شێرپەنجەکان، بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدە، پرۆستات.

سێیەم: پاقلەمەنیەکان
دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات، لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر هەزار و 905 کەس ئەنجامدرا، ئەوەی سەلماند کە خواردنی پاقلەمەنیەکان دەبێتە هۆی رێگری کردن لە بڵاوبونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان و رێگر دەبێت لە دروستبونیان.

چوارەم: دارچینی
چەندین سودی تەندروستی هەیە یەکێک لە سودەکانی دەتپارێزێت لە نەخۆشی شێرەنجە، خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لەناودەبات.

پێنجەم: چەرەسات
لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەتپارێزێت، رێگر دەبێت لە مردن بەهۆی شێرپەنجەوە.

شەشەم: زەیتی زەیتون
سودە تەندروستیەکانی زەیتی زەیتون زۆرن، یەکێک لەوانە دژی شێرپەنجەیە، سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات و رێگر دەبێت لە توشبون بە شێرپەنجەی سنگ.

حەوتەم: میوە مزرەکان
وەکو لیمۆ، پرتەقاڵ، ترێ رێژەیەکی زۆر لە ترشیان تێدایەو دژی خانە شێرپەنجەییەکان دەجەنگن.

هەشتەم: دارچینی
رۆژانە خواردنی چوارگرام لە دارچیچ بۆ ماوەی 30 رۆژ %40 خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات و رێگری لە گەشەکردنیان دەکات.

نۆیەم: تۆوی کەتان
دەوڵەمەندە بە رشاڵ، سودی تەندروستی زۆر باشی دەبێت ئەگەر لەگەڵ ژەمە خۆراکەکاندا بخورێت، رێگردەبێت لە گەشەگردن خانە شیرپەنجەییان و لەناویان دبات.

دەیەم: تەماتە
جەستە دەپارێزێت لە دژی شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی پرۆستات.

یانزەیەم: سیر
پێکھاتەی کبریتی تێدایە کەھاندەری بەرگری سروشتی سیستمی بەرگرییە لەدژی شێرپەنجە ئەمەش گەشەی وەرەمەکە بچوک دەکاتەوە.

 

دوانزەیەم: چەوری ماسی

هەفتانە خواردنی بڕێکی کەمیش بێت لە نەخۆشی شێرپەنجە دەتپارێزێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 11898 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP