لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 1ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەمو توانایەکت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ئاستیکی بەرزتر بەدەست بهێنیت لە کارەکەتدا، رێگە مەدە کەسانی دیکە بڕیار لەسەر ژیانت بدەن، چونکە شتەکان تەنها خۆت هەستی پێ دەکەیت، زیاتر چەند جارێک هەوڵبدە بۆ ئەوەی دڵی ئەو کەسە بە دەست بهێنیت کە خۆشت دەوێت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ بەهیچ شێوەیەک تەداخولی ئەو کارانە مەکە کە پەیوەندی بە تۆوە نیە، ژیانت لەسەر یەک شێوە بەردەوامە، هەوڵبدە گۆڕانکاری تێدا بکەیت و هەندێک ئەزمونی نوێ تاقیبکەیتەوە، واز لەو کەسانە بهێنە کە رابردو بەشێک بون لە ژیانت و ئێستا لە ژیانت نەماون، خۆت بە بیرکردنەوە لێیان سەرقاڵ مەکە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ هەستێکی تایبەتت هەیە و سوپاس گوزاریت بۆ هەمو ئەو شتانەی بەدەستت هێناون، پێویستە وریاتر لەگەڵ کەسانی هاوپشەت بدوێیت و سنوری قسەکانت تێنەپەڕێنیت، کاتی ئەوەیە لە بڕیارەکانت سەربەخۆیی وەربگریت، بەڵام وریای یاساکان بە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم چەند رۆژە هەندێک شت نیگەرانیان کردویی و بیرکردنەوەتیان سەرقاڵ کردوە، ئەمەش توشی خەم و سترێسێکی زۆری کردویت، ئەو کەسەی خۆشتدەوێت چاوەڕێی هەلێکە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانتان بەهێزتربکەن و دەیەوێت کاتی زیاترت لەگەڵ بەسەر بەرێت.

شێر 23\7 - 22\8
سەرقاڵی رۆژانەت پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەتی کەم کردوەتەوە، پێویست دەکات زیاتر لێی نزیک ببیتەوەو پەیوەندی سۆزداریتان پتەوبکەن، رێگەمەدە کێشەکان زاڵ ببن بەسەر دەرونتدا و پێویستە بە بەهێزی بمێنیتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
پێویستت بە پلان هەیە بۆ ئەوەی کارەکانت رێکبخەیت و بە ئەنجامیان بگەیەنیت، بەشێکی زۆر لە کەسانی دەوروبەرت ئامادەن هاوکاریت بکەن لە کارەکانت و تەنانەت لە ژیانی رۆژانەشت، دەتوانیت بە تەواوی پشتیان پێ ببەستیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
پێویستە بزانیت بە بێ بونی بەربەست ناگەیت بە ئامانجەکانت، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەیت و تێیان دەپەڕێنیت، بە گفتوگۆکردن دەتوانیت ئەو هەڵە تێگەیشتنانە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت چارەسەر بکەیت و پەیوەندیتان بەهیزتر بکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ رۆژێکی قورس دەبێت بۆت و هەندێک تاقیکردنەوەی نوێ دێنە بەردەمت، بەڵام پێویست بە دودڵی ناکات چونکە دەتوانیت بە باشی بەسەریاندا زاڵ ببیت، پێویست ناکات خۆت لە پەیوەندی سۆزداری لابدەیت و ترست لێی هەبێت، رێگە مەدە شکستەکانی رابردو کار لە دەرونت بکات.

کەوان 22\11 - 21\12
سەربەخۆیی کلیلی کردنەوەی دەرگاکانە بۆتۆ، بۆیە سوپاسگوزاربە لەسەر هەمو ئەو ئازادیانەی لە ژیانتدا هەیە، خۆت بەدور بگرە لەو کەسانەی کە وات لێدەکەن هەست بە خراپی بکەیت و کاریگەری نەرێنیان لەسەر دەرونت دەبێت، هەوڵبدە رۆژانە بەسەر ئارەزوەکانتدا زاڵ ببیت.

گیسک 22\12 - 19\1
هەوڵبدە گیانی هاوکاریت تێدا بێت و یارمەتی کەسانی چواردەورەکەت بدەیت بەپێی پێویست، چونکە دواتر تۆ پێویستت بە هاوکاری کەسانی دیکە دەبێت، ئەمڕۆ رۆژێکی پڕ لە چێژت دەبێت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
نهێنی ژیانی کەسانی چواردەورت بپارێزە، متمانەیان لەدەست مەدە، کەسانی چواردەورت داوای هاوکاریت لێدەکەن دوربکەوە لەوەی بە وشەی زبر دەرونیان بشێوێنیت، نەرمونیان بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و هەوڵبدە ئەمڕۆ بە سوپرایزێک دڵی خۆشبکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پەیوەندی سۆزداریت زۆر باشە و لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، هەندێک کیشەی رۆژانە سەرقاڵی کردویت و بەردەوام بیری لێ دەکەیتەوە، هەوڵبدە کەسێکی متمانە پێکراو بدۆزیتەوەو باس لە کێشەکانت بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 53114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP