بەم شێوازە تەقشیر بۆ پێیەکانت بکە


خەندان لایف

قاچەکان بەشێکی سەرەکی جەستەیە و پێوستی بە گرنگیپێدان هەیە، هەندێک کات بە هۆکاری جیاواز قاچەکانت توشی قلیشان و زبری دەبن، باشترە بە پێکهاتەی سروشتی شێداری بکەیتەوە و قلیشاوی پێیەکانت لاببەیت، ماڵپەری layalina چەند رێگایەکی بڵاکردوەتەوە بۆ تەقشیرکردنی پێیەکان.

یەکەم: سرکەی سێو بۆ تەقشیرکردنی پێیەکان
نیو کوپ سۆدی نان
یەک کوپ سرکەی سێو
دو لیتر ئاو

سۆدەی نان و سرکەکە بکەرە ناو ئاوەکەوە، بەباشی تێکەڵی بکە بۆ ماوەی 30 خولەک بیدە لە پێیەکانت، دواتر بە ئاوی لێیبکەرەوە و کرێمی شێدار کردنەوەی لێبدە، گۆرەوی لۆکە لەپێبکە، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە.

دوەم: خوێ بۆ تەقشیرکردنی پێیەکان
دو کەوچک شەکر
دو کەوچک خوێی زبر
یەک کەوچک زەیتی زەیتون
یەک کەوچک گوشراوی لیمۆ

پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی 5 خولەک بیدە لە پێیەکانت، دواتر بیشۆ و کرێمی شێدارکردنەوە بەکاربهێنە، و گۆرەوی لەپێ بکە، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP