بۆچی کەسانی چەپلەر رێژەیان کەمترە؟ تایبەتمەندیەکانیان چین؟

خەندان لایف

 

ئەو کەسانەی دەستی چەپ بەکاردەهێنن رێژەی %10ی خەڵک پێکدەهێنن، کە هەندێک هۆکار هەیە وادەکات کەسەکە ببێت بە چەپلەر یاخود نا، ماڵپەری brightside هۆکارەکانی خستوەتەرو لەگەڵ تایبەتمەندی کەسانی چەپلەر.

ئەو هۆکارانەی وادەکات کەسەکە ببێت بە چەپلەر:

 
یەکەم: ئەو بار و شێوازەی منداڵەکەی پێ لەدایک دەبێت
کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی کام دەستەیان بەکاربهێنن، منداڵان بە گشتی کەلەدایک دەبن بەیەک شێواز دێنەدەرەوە، بەڵام هەندێک کات بە خواری لەدایک دەبێت، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەوەی کەمتر دەستی راست بەکاربهێنێت.

دوەم: سۆنەرکردنی زۆر، کە توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە سۆنەرکردن کاریگەری لەسەر مێشکی منداڵ دەبێت، هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵەکە دەستی چەپی بەکاربهێنێت.

سێیەم: بەکارهێنانی حەپ بۆ رێککردنەوە هۆڕمۆنات
توێژینەوەکان ئەوەیان سەلملاندوە کە ئەو دایکانەی دەرمانی ئیسترۆجین بەکارهێناوە زیاتر منداڵەکانیان چەپلەر دەرچوە.

چوارەم: هەندێک کات دەکرێ بۆ ماوەیی بێت
تویژینەوەکان دەریان خستوە دەکرێت بۆماوەیی بێت یان ژینگەی لەدایک بون، هەربۆیە دەکرێت دومنداڵی دوانە هەمان دەست بەکار نەهێنن.

 

تایبەتمەندی کەسانی چەپلەر

یەکەم: کەسانی چەپلەر باشترن لە شۆفێری کردن، هەروەها خێراتر فێردەبن.

دوەم: بیرەوەریان بەهێزترە، توانای بیرهێنانەوەیان لە کەسانی راستە باشترە.

سێیەم: بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەمیشە بیرۆکەی نایاب و جیاوازیان لایە.

چوارەم: لەیاری بەیسبۆڵ، تێنس و یاریەکانی دیکە باشترن چونکە توانای کۆنترۆڵکردنی دەستیان هەیە ئەمەش وادەکات توانای گرتنەوەیان باشتربێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 27231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP