زەکەریا عەبدوڵا لەگەڵ بەشدار واحید دەردەکەوێت



خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "زەکەریا عەبدوڵا" لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ "بەشدار واحید" دەردەکەوێت.

بەشدار واحید لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هونەرمەند و گۆرانیبێژ "زەکەریا عەبدوڵا" بڵاوکردەوە، کە ماوەیەکی زۆرە زەکەریا لە چاوی بینەر دورکەوتوەتەوە.

زەکەریا عەبدوڵا لەدایکبوی شاری هەولێرە، لەساڵی 1998 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و هەوادارێکی زۆری هەیە، ماوەیەکی زۆرە هیچ بەرهەمێکی نویی بڵاونەکردوەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 26882 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP