هۆکارو نیشانەکانی بەردی گورچیلە

خەندان لایف

به‌ردی‌ گورچیله‌ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ له‌ ناو خەڵکیدا بڵاوه‌ و له‌ ئه‌نجامی‌ كۆبونه‌وه‌ی خوێی زیاده‌ و پڕۆتین و هه‌ندێك مادده‌ و كانزای دیكه‌ دروست ده‌بێت، ئه‌م كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئازارێكی زۆر به‌ له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاروباره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی بێزاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رد له‌ گورچیله‌یاندا دروست بوه‌ و پێویستە لەکاتی هەبونی بەرد سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت.

هۆكارەكانی به‌ردی گورچیله‌
یەکەم: کەم خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو، کە دەبێتە هۆی وشک بونەوەی جستەو گورچیلەکان.
دوەم: هۆكاری بۆماوه‌یی
سێیەم: خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ سۆدیۆم و پرۆتین و شه‌كر، گرنگینەدان بە خواردنی کالسیۆم.
چوارەم: هەبونی کێشە لە هەناو ریخۆڵەکان کە وادەکات کەمتر میزبکەیت.
پێنجەم: قەڵەوی و زیادی کێش.

نیشانه‌كانی به‌ردی له‌ گورچیله‌
یەکەم: ئازار له‌ هه‌ردو لای پشت و له‌سه‌ر گورچیله‌كان.
دوەم: ده‌ركه‌وتنی خوێن له‌گه‌ڵ میزدا.
سێیەم: هه‌ستكردن به‌ ئازار له‌كاتی میزكردندا.
چوارەم: هەستکردن بە لەرز و بەرزبونەوەی گەرمی لەش.
پێنجەم: دڵتێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه‌.
شەشەم: زو میزکردن.
حەوتەم: هەستکردن بە بۆنی ناخۆش لەکاتی میزکردن.

 

ئه‌م بابه‌ته 10559 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP