جیاوازی نێوان کەسانی هەژار و دەوڵەمەند

خەندان لایف

لە جیهاندا 26 کەس هەیە کە بلیۆنێربن، بەڵام لە جیهاندا 3.8 مليار کەس هەژارن، ئەمەش جیاوازیەکی زۆرە، هەربۆیە رەنگی ئەو پرسیارە لەخۆت بکەیت کە چۆن دەوڵەمەند دەبیت؟ بۆ ئەمەش پێویستە ئەو رێنماییانە جێبەجێ بکەیت کە کەسانی دەوڵەمەند ئەنجامی دەدەن و وایان لێدەکات ببن بە کەسانی سەرکەوتو، هەر بۆیە لێرەدا ئەو تایبەتمەندیانە دەخەینەرو کە تەنها کەسانی دەوڵەمەند ئەنجام دەدەن بەڵام کەسانی هەژار پەیڕەوی ناکەن.

یەکەم: هەمیشە دەبەخشن
%70 کەسانی دەوڵەمەند دەبەخشن و بەخۆبەخشی کاری خێرخوازی ئەنجام دەدەن، بەڵام دەستبڵاوی ناکەن، دەزانن چۆن دەبەخشن و بەکێی دەبەخشن.

دوەم: بە تەواوی هیچ شتێک رەتناکەنەوە
کەسانی دەوڵەمەند کاتێک پێشنیارێک دەخرێتە بەردەمیان ئەگەر ئارەزوشیان لێی نەبێت بە تەواوەتی رەتی ناکەنەوە، بەڵکو بیر دەکەنەوە، پاشان بڕیار دەدەن.

سێیەم: سەرقاڵی قسەوقسەڵۆک نین
بەردەوام سەرقاڵبون بە قسەکردن لەسەر کەسانی دیکە دەرگای سەرکەوتن بەڕوتدا دادەخات، بۆیە هەرگیز لە پشتی کەسانی دیکەوە قسە مەکە، ئەگە کێشەیەکت لەگەڵ کەسێکدا هەبو روبەڕو پێی بڵێ.

چوارەم: ئامانجیان هەیە نەک خۆزگە
ئەگەر دەتەوێت وەکو کەسانی دیکە سەرکەوتوبیت واز لە خۆزگەو خەونەکان بهێنە و ئامانجیان بۆ دابنێ.

پێنجەم: هەرگیز بڕوایان بە بەخت و شانس نیە
دەوڵەمەندەکان پێیان وایە ئەوەی کە شانست بۆ دەهێنێت خۆتیت، بۆیە هەرگیز پارەکانیان لە شتی بێسودا دانانێن و چاوەڕێی بەخت ناکەن.

شەشەم: دەوڵەمەندەکان هەمیشە دەخوێننەوە
بیڵ گەیتس دەڵێت "بە خوێندنەوەی 50 کتێب لە ساڵێدا گەورەترین قازانجم بەدەستهێناوە" و ئەمەش هەمان ڕای کەسانی دەوڵەمەندە.

حەوتەم: دەوڵەمەندەکان هەرگیز دەستەکەوتەکانیان نیشان نادەن
کەسانی دەوڵەمەند پێیان وایە هەرگیز کەسە پێویست ناکات سەرقاڵی کڕینی جلوبەرگی گران بەها بیت، یان سەیارەی گران بەهات هەبێت، تەنها ئەوەندە بەسە کارەکانتی پێ بەڕێوە بچێت.

هەشتەم: هەمیشە گرنگی بە زەردەخەنەکانیان دەدەن

%62ی کەسانی دەوڵەمەند بە زەردەخە رۆژەکەیان دەست پێدەکەن، هەربۆیە بەردەوام گرنگی بە ددانەکانیان دەدەن.

نۆیەم: بە پلان پارەکانیان خەرج دەکەن
کەسانی دەوڵەمەند کاتێک دەیانەوێت گەشتێک ئەنجام بدەن یان پێداویستیەک بکڕن پێشتر پلانی بۆ دادەنێن و پارەی بۆ کۆدەکەنەوە پاشان ئەنجامی دەدەن.

دەیەم: بە تەنها سەرناکەون
کەسانی دەوڵەمەند بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان تیمێک دروست دەکەن، هاوکاری یەکتر دەکەن لەپێناو زیاتر سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی کارەکانیان.

 

ئه‌م بابه‌ته 37543 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP