پەیامی کارێز بۆ کۆچی دوایی دکتۆر پێشەنگ


خەندان لایف

دوای ئەوەی "پێشەنگ سەربەست" ئەو منداڵەی نەخۆشیەکی دەگمەنی هەبو و ئارەزوی دەکرد ببێت بە پزیشک دوێنی کۆچی دوایی کرد، کارێز بەرزنجی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

هاوەڵی یەکەمی شاجوان "کارێز بەرزنجی" دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دکتۆر پێشەنگ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "چەند رۆژێکی رەشە هەواڵی مەرگی تۆ دەبیستم، دواین جار کە سەردانی تۆم کرد هێندە قسەی خۆشت بۆ کردم، ئەوەندە بەهێز و بەهیوا بویت هەرگیز چاوڕێی هەواڵی مەرگت نەبوم، خۆزگە خەونەکەت بەدی دەهات و دەبویت بە پزیشک".

لە کۆتاییدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکە دەربڕی و پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزان و دایکی پیشەنگ کرد.

کارێز بەرزنجی لە ساڵی 2001 لە شاری هەولێر لەدایک بوە، لە 20ی کانونی یەکەمی 2018 بە هاوەڵی یەکەمی شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا.

ئه‌م بابه‌ته 31067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP