بە پێکهاتەیەکی سروشتی ددانەکانت سپی بکەرەوە


خەندان لایف

لەگەڵ زیادبونی تەمەن زیاتر رەنگی ددانەکان گۆرانکاریان بەسەردادێت و زەرد دەبن، هەندێک کاتیک زەردی ددانەکان پەیوەندی هەیە بەو شێوازی خۆراکەی کە دەیخۆیت، زۆر خواردنی مادە کحولیەکان، جگەرە کێشان، چا، قاوە، دەبێتە هۆی زەرد بونی ددان، ماڵپەری reviewsworthy پێکهاتەیەکی سروشتی کاریگەری بڵاوکردوەتەوە کە دەبێتە هۆی سپی بونەوەی ددان.

توێکڵی پرتەقاڵ کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر سپی بونەوەی ددانەکان بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، بە تایبەت بە ئەگەر پێش شوشتنی ددانەکان بەکار بهێندرێت، بەڵام دەبێت بە وریایی بەکاربهێندرێت، چونکە رێژەیەکی زۆر لە ئەسیدی تێدایە، ئەگەر بە شێوازیکی هەڵە بەکاربهێندرێت دەبێتە هۆی لەناوبردنی مینای ددانەکان.

دەبێ ئەو پرتەقاڵەی بەکاری دەهێنیت بە تەواوی پێگەیشتبێت، چونکە رێژەیەکی کەم لە ئەسیدی تێدایە، دڵنیابەرەوە لەوەی پرتەقاڵەکە بە باشی بشۆیتەوە بۆ ئەوەی هیچ بەکتریا و پیسیەک لەخۆنەگرێت.
توێکلی پرتەقاڵکە بە دیوە سپیەکەیدا لە تەواوی ددانەکانی بخشێنە بۆ چەند جارێک، بەڵام رێگە مەدە پێوەی بمێنێتەوە، بە فلچە بیشۆ یان تەنها بە ئاو، پاش چەند جارێک بەکارهێنانی ئەنجامیکی زۆر باشی دەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 16778 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP