لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 31ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ واهەست دەکەیت کەئارەزوی بەشداری کردنی چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان ناکەیت لەگەڵ دەوروبەرەکەت، هەر بۆیە دەتەوێت تەنها بمێنیتەوە، بەڵام باشترە کۆنترۆڵی هەستەکانت بکەیت بۆ ئەوەی لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت دانەبرێیت، چێژ لە هەمو ساتەکانی ئەمڕۆت وەربگرە.

گا 20\4 - 20\5
باشترین هەوڵی خۆت بدە و ئامادەکاری پێشوەخت بۆ کارەکانت بکە، بۆ ئەوەی زیاتر جێی بایەخ بیت لای خاوەن کارەکەت، زۆر بیر لە داهاتو مەکەرەوەو دودڵ مەبە دەربارەی، باشترە بە هەڵەشەیی کارەکانت ئەنجام نەدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
هەندیک کێشە رودەدات کە نیگەران دەبیت دەربارەی و ترست هەیە لەەوەی شکست بهێنیت لە چارەسەر کردنیان، بەڵام پێویست بە دودڵی ناکات، چونکە ئەم دۆخە کاتیە و تیدەپەرێت، گرنگی بەپەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بدە بۆ ئەوەی لە تەنهایی دور بکەویتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئاسودەیی خۆت لە هەمو شتێک گرنگترە بۆیە بایەخی پێ بدەو هەرگیز رێگە مەدە چواردەورەکەت نیگەرانت بکەن، شەرم مەکە لە دەربرینی هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت، بەم شێوەیە زیاتر پەیوەندیەکانتان نزیکتر دەبێتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەم ماوەیە کارەکانت جێگیرن و شتەکان بەو شێوەیەن کە تۆ دەتەوێن، بۆیە دودڵ مەبە لەلایەنی پیشەییت، ئەم چەند رۆژە چاوەرێی بەدەست گەیشتنی نامەیەک یان ئیمەیڵێکیت، باشترە زۆر نیگەران نەبیت چونکە بەم نزیکانە پێت دەگات.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ هەمو کارەکانت بەو پلانە دەروات بەڕێوە کە بۆت داناوە، چونکە ئەمڕۆ ئامادەیت بۆ کارکردن و وزەیەکی زۆرت هەیە، لە کۆتایی ئەمڕۆتدا هەست بە ئارامی دەکەیت و بینی کەسانیک لەم چەند ۆژەدا دڵخۆشت دەکات.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ پەیوەندیەکی تەلەفونیت بۆ دێت کە هەرگیز چاوەڕوانی نەبویتە، ئەمەش وات لێدەکات هەست بە خراپی بکەیت، بەڵام نیگەران مەبە و خۆت توشی سترێس مەکە، سەرقالی کاری رۆژانەی خۆت بە، گرنگی بە قسەی کەسانی چواردەورت مەدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ لەخێزانەکەت کەسێک لە کارەکەی شکست دەهێنێت، بۆیە پێویستە تۆ یارمەتی بدەیت و رێگە نەدەیت نیگەران ببێت دەربارەی، پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت بەرەو باشتر دەڕوات ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت.

کەوان 22\11 - 21\12
پەیوەندی بە هاوڕێ کۆنەکانت بکەرەوە  کاتێک رێکبخەن بۆ چونە دەرەوە و ساتێکی پر لە چێژ بەسەر بەرن، ئەمرۆ لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتەکانت لە ژێر کۆنترۆڵی تۆدان، بیرۆکەیەکی نایاب دەبێت ئەگەر لەگەڵ خۆشەویستەکەت ژوانێک ببەستن لەپێناو بەردەوامی پەیوەندیەکەتان.

گیسک 22\12 - 19\1
هەندیک هەواڵی نوێ دەبیستیت دەربارەی پارە کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێیت، پێویست ناکان هێندە خۆت نیگەرانی قسەی چواردەورەکەت بکەیت و بیری لی بکەیتەوە، تەنها سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت، هەوڵبدە کتێبێکی گونجاو بدۆزەرەوە لەپێناو بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر بیخوێنەرەوە.

 

سەتڵ 20\1 - 18\2
گەیشتن بە ئامانجەکەت نزیکە و تەنها کەمیک هەوڵی زیاتری ماوە، هەندیک بەربەست دێنە رێگات، بەلام توانای تۆ لەوە زیاترە ئەو بەربەستانە رێگریت لێ بکەن، بە بیرۆکەو پیشنیارەکانت سەرکەوتن گەورە بەدەست دەهینیت لە کارەکەت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
رێگا مەدە کێشەی چواردەورەکەت تێکەڵ بە ژیانی تایبەتیت ببێت، ژیانت بەرەو باشتر دەڕوات، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی هەست بە نیگەرانی بکەیت، هەوڵبدە خۆت بە ئەنجامدانی چەند چالایەکەوە سەرقاڵ بکە کە ئارەزوت لێیەتی.

 

ئه‌م بابه‌ته 54389 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP