تەھا قادر رەتیکردەوە بەشداری کۆنسێرتەکەی ئیڤان باند بکات


خەندان لایف

تەھا قادر لە رۆژی کۆنسێرتەکەی رەتی کردەوە بەشداری بکات.

دوێنی بڕیاربو کۆنسێرتی ئیڤان باند لەگەڵ گۆرانیبێژی کورد "تەھا قادر" لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵا بەڕێوە بچێت، بەڵام تەھا قادر رونکردنەوەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و رەتی کردەوە بەشداری بکات.

تەھا قادر ئەوەی خستەڕو کە لەبەر چەند ھۆکارێک ئامادە نەبو بەشداری بکات، یەکێک لە ھۆکارەکان ئەو بەڵێنانەبو کە پێیدرابو لەلایەن خاوەنی کۆنسێرتەکەو ئەو باندەی کە لەگەڵیان بون.

لەدرێژەی قسەکانیدا وتی، "من کۆیلەی کەس نیم، ھەرگیز قبوڵی ناکەم بێگانەیەک لە وڵاتی من لەمن زیاتر ته‌ماشا بكرێت، بۆیە ھەر لە ناو ھۆڵەکە رەتم کردەوە بەشداری بکەم".

لە کۆتاییدا داوای لێبوردنی لەو کەسانە کرد کەبەھۆی ئەوەوە تیکتیان کڕیبو، بەڵێنیدا لە داھاتویەکی نزیکدا بە شێوازێکی زۆر باشتر دەگەڕێتەوە و کۆنسێرت ئەنجام دەدات.

تەھا قادر لەدایکبوی شاری سۆرانە، کۆلێژی ئەندازیاری خوێندوە، ماوەیەکی کەمە لە بواری ھونەری کوردیدا دەرکەوتوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

سلاو ڕێز ھیوادارم باشبن...... وادیار بوو ئەم شەو كۆنسێرت بوو قەرار بوو منیش لەوێ وەك میوانێك بەچەند بەرھەمێك بەژداربم بەلام بەھۆی چەند بەلێنێك كە نەیان بردە سەر كە لەسەری ڕێك كەوتبوین بۆیە ھەر لەناو ھۆلەكە رەتم كردەوە و بەژداریم نەكرد ، چونكە ئەوە تەنھا سوود بینین بوو كە بتوانن تكیتی زیاتر بفرۆشن ، بەلام بەداخەوە كە لەناو خاكی خۆم بیگانەیێك لە ئێمە گەورەتر و زیاتر ببینی ، من قبولی ئەوە ناكەم نەك ھەر من كەمی بەھەر تاكێكی كورد بكرێ بۆ بێگانەیك . See you soon 😉

A post shared by Muhandes Taha (@tahaqadirofficial) on

ئه‌م بابه‌ته 11812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP