لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  30ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەزمونی کاری زیاتر رۆڵی گرنگی هەیە لە روبەروبونەوەی کێشەکان، ئەمڕۆ رەنگە چاوت بە کەسێک بکەوێت و کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانت هەبێت و تێڕوانین بۆ ژیان بگۆڕێت، هەمیشە هەوڵبدە ئەمڕۆ بیربکەرەوە تا لەروی دەرونییەوە ئارامبیت.

گا 20\4 - 20\5
روبەروی قورساییەکی زۆر دەبیتەوە لە کارەکەت و رەنگە زیانی گەورەت لەروی دەرونییەوە بەربکەوێت، بەڵام هەوڵبدە خۆڕاگربیت، هەمیشە هاوسەنگی رابگرە لەنێوان پەیوەندییەکانت و بەردەوام بە، توڕەیی زۆر کارەکان ئاڵۆزدەکات، هەوڵبدە خۆڕاگربە و هاوسەنگی بپارێزە.

دوانە 21\5 - 20\6
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت چالاک بکە، بۆ ئەوەی ئامانجەکانت بەدیبهێنیت و بەرەو داهاتو هەنگاو بنێیت، رەنگە یەکێک لە پەیوەندییەکانت بگۆڕێت بۆ سۆزداری، ئەگەر خواستی خۆتی لەسەربێت، هەمیشە وەرزش لەیادمەکە، بەتایبەت کاتێک خواردنی زۆر چەور دەخۆیت.


قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم ماوەیە ئاستی زانیارییەکانت زیاتر دەبێت و هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەنێیت، هەوڵبدە سود لە هەڵەکانی رابردو وەربگرە لە پەیوەندی سۆزداریدا، بۆ ئەوەی دوبارە شکست نەهێنیت، ئاگاداربە واز گفتوگۆی توند و دەنگەدەنگ بهێنە، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

شێر 23\7 - 22\8
کاتێک لە کارەکەت روبەروی کێشەیەک دەبیتەوە، دەبێت هەوڵبدەیت پێش هەمو کارێک لەسەرخۆبیت، بۆ ئەوەی بە زویی چارەسەری بکەیت، رەنگە زۆر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەلایەنی سۆزدارییەوە توشی کێشەت بکات، پێویستە هەوڵبدەیت پشت بە گفتوگۆی راستەوخۆ ببەستیت، رەنگە ئەم ماوەیە پێویستە بە پشویەکی باش هەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەرکەکانت لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکە و سود لە پرۆژە نوێیەکان ببینە، بەهۆی رەفتار و مامەڵەکردنی خۆتەوە خۆشەویستی هەمووان بەدەستدەهێنیت، بەهەموو جۆرێک لەهەموو هۆکارێک خۆتبەدوربگرە کە توڕەت دەکات و زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەم کۆتاییانەدا کێشەیەکی زۆرە روبەروت بوەتەوە، کە رەنگە پێشتر چاوەڕوان نەکردەبێت، دەبێت زۆر لەسەرخۆ رەفتار بکەیت، رێگایەکی دروست بدۆزەرەوە بۆ دەربڕینی هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت و گفتوگۆکردن لەنێوانتان، خواردنی ناتەندروست کێشت زیاد دەکات وریابە.

دوپشک 23\10 - 21\11
سود لە تێبینی و رەخنەی بەرپرسەکانت وەربگرە و هەوڵبدە لە کارەکانتدا جێبەجێی بکە، بەشێوەیەکی دروست، خۆشەویستەکەت پێویستی بە پشتیوانی تۆ هەیە لەم قۆناغەدا، باشترە زیاتر بایەخ بە تەندروستی خۆت بدەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
چارەسەری کێشەکانی پیشەکەت و روبەروبونەوەی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی زیاتر بنێیت، هاوکات بۆ داهاتو سودی دەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پێویستە هەوڵبدەیت گۆڕانکاری بکەیت و لە رۆتین دوربکەونەوە، کاتێکی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ وەرزشکردن، لەپێناو چالاکبونی سوڕی خوێنت، دەکرێت بەپێ بڕۆیت.

گیسک 22\12 - 19\1
هەرگیز هاوپیشەکانت لە هاوکاریکردن بێبەش مەکە و هەوڵبدە گیانی هاوکاری دروستبکە، بۆ ئەوەی هەنگاوی گەورە بنێیت، بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەردەبیت ئەم ماوەیە و پەیوەندیتان لە مەترسیدایە، دەبێت بزانیت جۆن گفتوگۆ دەکەیت، وزە و تواناکانت لە وەرزش و راهێنان و ئارەزوەکانتدا بەکاربەرە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
چانسی باشتر دێتەبەردەمت، بایەخدان بە خۆشەویستەکەت یارمەتیدەرە بۆ داهاتویەکی باشتر بنیاد بنێیت و پەیوەندییەکەت بەهێزتربێت، بەپێی توانا کارەکانت رێکبخەرەوە و ئاگاداری ژەمە خۆراکییەکانت بە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کەشێکی ئەبینی لە شوێنی کارەکەت وادەکات زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت و هەنگاوی باشتر بنێیت، متمانە بە خۆشەویستەکەت و تێگەیشتن لەنێوانتان داهاتوتان پرشنگدار دەکات، پەستانی کاری زۆر ماندوت دەکات و پێویستە پشوبدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 34731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP