چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوسەرەکەت بکەیت کاتێک توڕە دەبێت


خەندان لایف

لە نێوان هەمو هاوسەرێکدا کێشەو لێکتێنەگەیشتن رودەدات، بەلام گرنگترین شت ئەوەیە کە چۆن هەڵسوکەوت بکەیت بۆ ئەوەی کیشەکانتان گەورەتر نەبێت و زیاتر نێوانتان تێکەنچێت، ماڵپەری pairedlife هەندێک شێوازی هەڵسوکەوتی خستوەتە رو کە چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوسەرەکەت بکەیت کاتێک توڕە دەبێت.

یەکەم: گرنگە کاتێک ئەو توڕە دەبێت تۆ کۆنترۆڵی خۆت بکەیت و توڕە نەبیت.

دوەم: هەوڵبدە بۆ چەند ساتێک بە تەنها جێی بهێڵیت.

سێیەم:
هەرگیز لەبەردەمی منداڵەکان شەڕ مەکەن، چونکە کاریگەری لەسەر دەرونیان دروست دەکات.

چوارەم: هیچ کاردانەوەیەک بۆ توڕەبونەکانی دەرمەبڕە، بەڵکو بە بێدەنگی و هێمنی بمێنەرەوە.

پێنجەم:
گرنگە دواتر ئارامی بکەیتەوەو تێیبگەیەنیت کە تۆ چەند خەمت خواردوە بە توڕەبونەکانی، بۆ ئەوەی دوبارەی نەکاتەوە.

شەشەم: ئەگەر خەتا لە تۆدا نەبو هەوڵمەدە کاتی توڕەبونی ئەو، ئەوە بسەلمێنیت کە تۆ ڕاستیت و ئەو هەڵەیە، چونکە بەو شێوەیە زیاتر لێک تێنەگەیشتن ڕودەدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 16125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP