ئەو جلانەی هەمو خانمێک پێویستە هەیبێت بۆئەوەی بیرلەوە نەکاتەوە چی بپۆشێت

خەندان لایف

خانمان هەمیشە لەکاتی چونەدەرەوە کێشەی جلوبەرگیان هەیە، نازانن چی بپۆشن، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خانمان زیاتر بە گرنگی بە رێکخستنی جلەکانیان دەدەن و دەیانەوێت رەنگەکانی پێکەوە گونجاوبن، هەروەها جلەکانیان بۆ ئەو شوێنە گونجاوبێت کە بۆی دەڕۆن، ماڵپەری brightside هەندێک جۆری جلوبەرگی بڵاوکردوەتەوە کە پێویستە هەمو خانمێک هەیبێت بۆ ئەوەی لە کاتی چونە دەرەوە وەکو هەمیشە نەڵێن "چی بپۆشین".

یەکەم: پانتۆڵی کابۆ

لە کۆنەوە تا ئێستا بەردەوام مۆدی بوە، لەگەڵ هەمو جلێکی دیکەدا رێک دەکەوێت، دەتوانیت لەگەڵ کراس یان تیشیرتیک بیپۆشیت.

دوەم: عەزی رەش

رەش یەکێکە لە رەنگە کەشخەکان و بۆ هەمو بۆنەیەک گونجاوە.
 
سێیەم: کراسی سپی
دەتوانیت لەگەڵ پانتۆڵی کابۆ، یان پانتۆڵی قوماش، تەنورە، هەر جۆر پێڵاوێک بیگونجێنیت.


چوارەم: چاکەتی کابۆ
کاتیک باسەکە دیتە سەر کڕینی چاکەت باشترە جۆرێک هەڵبژێریت کە لەگەڵ هەمو جلێکدا بگونجێت، باشترین بیرۆکەش چاکەتی کابۆیە.

پێنجەم: چاکەتی رەشی چەرم
یەکێکە لەو ستایلانەی مۆدی بەسەر ناچێت، لەگەڵ هەمو تەمەنەکانیشدا دەگونجێت، دەتوانیت لەگەڵ زۆرینەی پۆشاکەکانتدا رێکیبخەیت.

شەشەم: پێڵاوی رەشی بەرز
بێگومان هەمو خانمێک هەندێک کات بۆ شوێنی فەرمی دەچێت، باشترین هەڵبژاردن پێڵاوی رەشی سادەیە، جگە لە بۆنەی فەرمی دەتوانیت بۆ کاتی ئاسایی بیکەیت.

حەوتەم: کالەی سپی
سپی رەنگێکی بێلایەنەو لەگەڵ هەمو جلێکدا دەگونجێت، هەست بە ئاسودەیی دەکەیت و پێیەکانت ئازار نادات.

هەشتەم: پوتی رەش
ستایلێکی گونجاوە، ئاسودە دەبیت پێوەی، لەگەڵ هەمو ستایلێک و رەنگێکدا دەگونجێت.

نۆیەم: تیشێرتی سادە
هیچ شتێک لەوە گونجاوتر نیە کە تیشێرتی سادە بپۆشیت، چونکە کێشەی رێکخستنت نابێت لەگەڵ پێڵاو و پانتۆڵ، لەگەڵ هەمو ستایلێک و رەنگیک دەگونجێت.

دەیەم: پانتۆڵی رەش
ئەگەر بڕیاربێت تەنها دو پانتۆڵت هەبێت ئەوا یەکێکیان رەشی سادە هەڵبژێرە، چونکە کێشەی رێکخستنی جلت نابێت لەگەڵیدا.

 

ئه‌م بابه‌ته 19650 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP