ئاسیاسێڵ گرێبەستێکی کاری هاوبەشی لەگەڵ هەڵوێست واژوکرد

خەندان لایف

ئاسیاسێڵ پەیوەستنامەیەکی کاری هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی لاو "هەڵوێست" واژوکرد بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی هونەری هاوبەش.

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت، "وەکو بەردەوامی پاڵپشتیکردن لەهونەری رەسەری کوردی دوێنێ پەیوەستنامەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ هەڵوێست واژوکرد بەمەستی ئەنجامدانی چەندین چالاکی هونەری، لەوانە کۆنسێرت، چالاکی جۆراوجۆری سۆشیاڵ میدیا، و پشتگیریکردن لە کارو پرۆژەکانی هەڵوێست".

هەروەها کۆمپیانیای ئاسیاسێل رایگەیاند ئەم هاوئاهەنگیەی نێوان و "ئاسیاسێڵ و هەڵوێست" هەوڵێکە بۆ خزمەتکردنی هونەری کوردی لە بوارەکانی مۆسیقا و گۆرانی رەسەنی کوردی، و هەمو بوارەکانی دیکە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشتر ئاسیاسێل پشتگیری چەندین هونەرمەندی دیکەی کردوە و سپۆنسەری چەندین کاری هونەریان بوە، لە بواری شانۆ، سینەما، نیگارکێشی، پەیکەر سازی لەپاڵ هونەری گۆرانی و مۆسیقا.

ئه‌م بابه‌ته 9507 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP