خەندان لایف
زۆرن ئەو کەسانەی کە بەهۆکاری جیاواز رۆژانە توشی ئاراز و گرژبونی ماسولکەکان دەبن، بەڵام دەکرێت لەرێگەی چارەسەری سروشتیەوە ئازارو گرژبونەکەی نەمێنێت، دکتۆر "هەڤین کەمال" شارهزا له چارهسهری فهقهرات و نهخۆشی جومگهکان، هەشت رێگاری سروشتی بڵاوکردوەتەوە.
یەکەم: گوڵە بەیبون
بەشێوەی چا بێت بخورێتەوە یاخود بەشێوەی زەیت مەساجی پێ بکرێت بۆ ماسولکە گرژبوەکان ، ماسولکەکان خاو دەکاتەوەو ئازاریش کەم دەکاتەوە.
دوەم: شەربەتی گێلاس
ماددەی دژە ئۆکسیدەکانی تیادایە کە بە شێوەیەکی درێژخایەن ئازار کەم دەکاتەوەو و ماسولکەکان خاو دەکاتەوە بەڕێگەیەکی سروشتی، توێژینەوە کراوە لەسەر ئەو کەسانەی کە بەشداری ئەکەن لە پێشبڕکێی ڕاکردن دا بینراوە ئەوانەی کە شەربەتی گێلاسیان خواردوە پێشتر کەمتر ئازار و ماندوبونیان بۆ دروست بوە.
سێیەم: سموسی یاخود شەربەتی تو
دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تیادایە کە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی گرژی و ماندوبونی ماسولکەکان و ھەوکردنی جومگەکانیش.
چوارەم: بیبەری سوری تون
کە مادەی کاپسیسینی تیادایە و ئازار شکێنی سروشتی یەو وھەروەھا گرژی ماسولکەکانیش ناھێڵێت، دەتوانرێت بەشێوەی کبسول یاخود کرێم بەکار بھێنرێت.
پێنجەم: ئاو
ناھێڵێت خانەکانی لەش وشک بێتەوە و ھەروەھا گرژی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.
شەشەم: ڤیتامین دی
کەمی ڤیتامین دی لەوانەیە ببێتە ھۆی گرژی ماسولکاکان، دەتوانرێت ڤیتامین دی لەلەشدا زیاد کرێت بەھۆی خواردنی ھێلکە، ماسی، شیرەمەنیەکان، چومە بەر خۆر لە کاتی گونجاودا.
حەوتەم: مەگنسیۆم
کەمی مەگنیسیۆم دەبێتە ھۆی گرژبون و ئازاری ماسولکە، دەتواندرێت بەخواردنی چەرەسات و بادام، پاقلەمەنییەکان، برنجی بۆر، رێژەکەی لە لەشدا زیاد بکرێت.
هەشتەم: پشودان
نوستن لەکاتی گونجاوی خۆیدا و بۆ ماوەی پێویست، لەگەڵ خواردنەوەی شلەمەنییەکان یارمەتی نەھێشتنی گرژی ماسولکەکان دەدەن.
ئهم بابهته 16865
جار خوێنراوهتهوه