شیلان ئاکچان نوێترین کلیپی لەگەڵ شێرزاد نانەکەڵی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

 

شیلان ئاکچان نوێترین کلیپی لەگەڵ "شێرزاد نانەکەڵی" بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندو پێشکەشکار "شیلان ئاکچان" نوێترین کلیپی بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ "شێرزاد نانەکەڵی" بڵاوکردەوە، بە ناوی "ئەمیرەکەم".

تێکستەکەی لەلایەن "مەجید ئاسنگەر" نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن "فواد ئەحمەد" دانراوە، کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی لەلایەن "یوشف لەشکری"وە بۆ ئەنجام دراوە.

شیلان ئاکچان لەساڵی 1993 لە کەرکوک لەدایک بوە، دەرچوی بەشی دیزاینی پەیمانگی هونەرە جوانەکانە، سەرەتا وەکو مۆدێل دەرکەوت، دواتر دەستی بە کاری پێشکەشکاری کرد، بۆ یەکەمینجارە کە بەشداری کاری هونەری دەکات و گۆرانی دەڵێت.

ئه‌م بابه‌ته 11726 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP