لەخەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 29ی ئاب لەخەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بیرۆکەیەکی زۆر باش دەبێت ئەگەر لە ئەمڕۆ پشو وەربگریت، بەهۆی سەرقاڵی بەردەوامتەوە دەرونت ماندوە، هەوڵبدە گەشتێکی کورت لەگەڵ خێزان یان هاوڕێکانت ئەنجام بدە، ئەم چەند رۆژە بیرۆکەی باشت بۆ دێت، مەترسە لەوەی بیرۆکەکانت بخەیتە رو و جێبەجێیان بکەیت.

گا 20\4 - 20\5

ئەم چەند رۆژە رەخنە زۆرت لێدەگیرێت و بەڵام بێ ئومێد مەبە، رەخنەکان بۆ بەهێزکردنت بەکاربهێنە، لەخۆشەویستەکەت نزیک دەبیتەوەو پەیوەندیەکەتان بەهێزتر دەبێت، رۆژانە وەرزش ئەنجام بدە لەپێناو تەندروستیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئامانجەکانت فەرامۆش مەکە و لەبیرت بێت بۆ چ شتێک هەوڵ دەدەیت، هەوڵی زانینی زانیاری نوێ بدە لەبوارەکەی خۆتدا چونکە پێویستت پێیان دەبێت، پەیوەندی سۆزداری جێگیر دروستبکە بۆ ئەوەی داهاتوت بنیاد بنێیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەمو سەرقاڵیت لە پیناو بەدەستهێنانی پارەدایە، هەوڵبدە کەمتر گرنگی بە پارە بدەیت و بیر لەجێبەجێکردنی پلانێکی نوێ بکەرەوە بۆ ئەوە گۆرانکاری لە ژیانتدا دروست بکەیت، ریگەمەدە کەس قسە لەسەر ژیانی تاکەکەسیت بکات.

شێر 23\7 - 22\8

لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیەکانتان بەهێزتر بکەن لەپێناو بەرەپیشچونی کارەکەتان، ئاسان نیە متمانە بە کەسانی چواردەورت بکەیت، بەلام پێویست ناکات لە هەمو جولەیەکیان بە گومان بیت، چونکە شتەکان بەو شێوەیە نیە کە بیری لێ دەکەیتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەو کێشانەی لە نێوان تۆ و خۆشەویسەکەت رودەدات وات لیدەکات زیاتر بیر لە پەیوەندیەکەتان بکەیتەوە، هێندە بەدواداچون بۆ رابردوی کەسانی چواردەورت بکەیت، ئێستا ئامادەیی ئەوەت تیایە کە پرژەکانت تەواوبکەیت یان کارە کۆنەکانت جێبەجێ بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
هاوڕێیەکی کۆنت دەبینیت و باس لە رابردوتان دەکەن، هەرگیز نیگەرانی بیرکردنەوەی چواردەورت مەبە کە چۆن بیر دەکەنەوە دەربارەی تۆ، هەوڵبدە بونی خۆت بۆ خۆت بسەلمێنیت و تواناکانت بەکاربهێنیت بۆ بەرەو پێشچونی کارەکەت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ زۆر هێمنیت و هەست بە ئارامی دەکەیت، تەنانەت ئەو کێشانەی روت تێدەکات بە ئاسایی وەری دەگریت و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەیت، ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی تواناکات دەربخەیت و پرۆژەکانت جیبەجێ بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ هەندێک کات بە خوێندنەوەو توێژینەوە بەسەر بەرە، بۆ ئەوەی ئاستی زانیاریەکانت بەرزتر بن و لە ژیانی رۆژانەتدا بەکاریان بهینیت، هاوڕێیەکی نوێ دەناسیت کە لە کەسایەت خۆتەوە نزیکەو پەیوەندیتان بەهێز دەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1
بیرۆکەی نوێ دێت بە مێشکتدا، بەڵام روبەروی رەخنە دەبیتەوە، رێگە مەدە بتروخێنیت، هەوڵی زیاتر بدە، چونکە ئەمە هەلێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی تواناکات دەربخەیت و بونی خۆت بسەلمێنیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پیویستە کارەکانت بە پلان رێکبخەیت و کات بۆ خێزانەکت تەرخان بکەیت، ئەو داواکاریانەی خۆشەویستەکەت دەیخاتە بەردەمت کەمێک نامۆیە بەلاتەوە بەڵام لە پێناو بەردەوام بونی پەیوەندیەکەتان هەوڵبدە ئەنجامی بدەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر کەسێکیت لە پەیوەندیدایت یان هاوسەرگیریت کردوە ئەوا ئەم چەند رۆژە هەست دەکەیت لەلایەن بەرامبەرەکەتەوە خۆشەویستست بۆ دەرنابرێت بەلام دەبێت بزانیت پەیوەندی خۆشەویستی، بۆیە نیگەران مەبەو ئەم دۆخە کاتیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 50514 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP