ئەم نیشانانە دەری دەخات کە چیتر هاوسەرەکەت خۆشناوێت

خەندان لایف

کاتێک بڕیاری هاوسەرگیری دەدەیت لەگەڵ کەسێکدا ئەو شتەی کە وادەکات پەیوەندیەکەتان بەردەوام بێت و درێژە بکێشێت خۆشەویستیە لەنێوانتان، چونکە خۆشەویستی جوانترین هەستە لەنیوان دوکەسدا، گرنگە پارێزگاری لێبکەیت و رێگە نەدەیت خۆشەوستی لەنێوان تۆ و هاوسەرەکەت بگۆڕێت، ماڵپەری yawmiyati ئەو نیشانانەی بڵاوکردوەتەوە کە ئیترهاوسەرەکەت شوینی لەناو دڵتدا نەماوەو خۆشتناوێت.

یەکەم:
کاتێک کەسێکی دیکە دەبینیت هەستت بۆی دەبێت، کە ئەمەش گەورەترین ئاماژەیە چونکە کاتێک کەسێکت خۆشدەوێت هەرگیز هەستی خۆشەویستیت بۆ کەسانی دیکە نابێت.

دوەم: کاتێک کێشەیەک لەنیوانتان رودەدات بە ئاشکرا پێی دەڵێیت کە ئەوت خۆشناوێت.

سێیەم: هەست بە غیرە ناکەیت بەرامبەری، غیرەکردن بە واتای خۆشەویستی دێت، کاتێک کەغیرەی لێناکەیت واتای ئەوەیە کە ئیتر خۆشتناوێت.

چوارەم: هەوڵنادەیت وەکو پێشتر سەرنجی رابکێشیت بەلای خۆتدا و ئەوت بەلاوە گرنگ نیە.

پێنجەم: پێت خۆشنیە هیچ کاتێک لەگەڵی برۆیتە درەوەو کاتی لەگەڵ بەسەر نابەیت.

شەشەم: زیاتر کات لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەر دەبەیت و گرنگی بەوان دەدەیت.

حەوتەم: لەلای کەسانی دیکە لایەنە خراپەکانی ئەو باس دەکەیت و هەمیشە گلەییت لە هەڵسوکوتەکانی هەیە.

هەشتەم: هەستی بەرامبەرەکەت راناگریت و دڵی دەرەنجێنیت، وشەکانت زبرن بەرامبەری.

نۆیەم: هەمو سەرنجت لای ئەو هەڵانەیە کە دەیکات و گرنگی بە کارە باشەکانی نادەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 32205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP